ئایا کایلی دوبارە پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستە کۆنەکەی هەیە؟


خەندان لایف

کایلی جێنەر و تراڤیس سکۆت دوای ئەوەی دومانگ لەدوری یەکتر ژیان، دوبارە کات پێکەوە دەبەن و لە پشوی چەژنی جیهانی "سوپاسگوزاری" پێکەوە بینران.

لە پشوی جەژنی جیهانی "سوپاسگوزاری" چەند جارێک کایلی خۆشەویستە کۆنەکەی پێکەوە بینراون، بە پێی هەواڵێکی Enews تراڤیس سکۆت دوبارە لەگەڵ کایلی جێنەر و ستۆرمی کچی کات بەسەر دەبات.
 
هاوکات چەند جارێک پێکەوە بینراون، لەلایەن هەوادارەکانیان چەند گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوبوەوە کە لە شوێنە گشتیەکان پێکەوەن، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی دوبارە پەیوەندیەکەیان دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بەشێکیش لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دوبارە بینینەوەی کایلی و تراڤیس پێکەوە بە واتای دوبارە دروستبونەوەی پەیوەندیان نایەت چونکە ئەوان خاوەنی کچێکن ئاساییە پێکەوە لە شوێنە گشتیەکان ببێنرێن.

ئەمە دوای ئەوەهات لە دومانگی رابردو کایلی  جینەر و تراڤیس سکۆت دوای دو ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەیەکتر جیابونەوە، تراڤیش ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت سەرنجی لەسەر ژیانی تایبەتی خۆی و کار هونەریەکانی بێت.

ئه‌م بابه‌ته 9694 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP