لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 1 کانونی یەکەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمرۆ کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، بەڵام پێویستە لە هاوپیشەکانت وریابیت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی باشدا نیە، ناکۆکیەکانی نێوانتان قوڵتر دەبێت، لەلایەنی تەندروستیەوە رەنگە توشی پەتای وەرزی ببیت، ئاگاداری تەندروستیت بە.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمڕۆ رۆژێکی ئارامە و بە تەواوی پشو وەردەگریت، هەروەها بیرۆکەت بۆ دێت دەربارەی ئەوەی چەند چالاکیەکی نوێ ئەنجام بدەیت، کە ئەمە وادەکات زیاتر دڵخۆش بیت، لەلایەنی سۆزداریەوە هیچ جۆرە پەستانێک مەکەرە سەر خۆشەویستەکەت، بە هێمنانە هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕە بەم شێوەیە پەیوەندیتان بەهێز دەبێت، تەندروستیت باشە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ رۆژێکی کەمێک سەخت دەبێت بۆ تۆ، بەهۆی ئەوەی بەردەوام سەرقاڵی کێشەکانتیت، هەوڵبدە دەربارەی کێشەکانت راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکەیت، بەم شێوەیە کەمترین نیگەرانیت دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بە باشی دەڕوات بەڕێوە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ بە تەواوی سەرقاڵ دەبیت، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت هەندێک کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکەیت، ئەمە جگە لەوەی ئەوان دڵخۆش دەکات، وادەکات کەمترین سترێس و نیگەرانیت هەبێت، پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و هەنگاو دەنێن بەرەو ئەوەی زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە، تۆ و خۆشەویستەکەت بە تەواوی رابردوتان لەبیر دەکەن و سەرەتایەکی نوێ دەست پێدەکەن، ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی گەشت دەکەیتەوە ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاو نیە، لەلایەنی پیشەییەوە سەرقاڵی کارەکانی خۆت بە، کات بە کێشەی کەسانی دیکەوە بەفیڕۆمەدە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ رۆژێکی پڕ خۆشی و چێژ دەبێت بۆت، بەشداری کردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان وادەکات زیاتر دڵخۆش بیت، پەیوەندی سۆزداریت زیاتر بەهێز دەبێت ئەگەر رۆژانە خۆشەویستی خۆت بۆ بەرامبەرەکەت دوپات بکەیتەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمرۆ زۆر باشیت و کێشەی تەندروستیت نابێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویستە لە بیرکردنەوە نەرێنیەکان خۆت رزگار بکەیت، رێگە مەدە جیاوازیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت ببێتە هۆی ئەوەی کۆتایی بە پەیوەندیەکەتان بێت، بەهۆی زۆری سترێستەوە ناتوانیت سەرنجی تەواوت لەسەر کارەکەت بێت، لەکاتی روبەڕوبونەوەی هەر کێشەیەک زیاتر بە وریایی مامەڵە بکە و وریای وشەکانت بە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ لەلایەنی سۆزداریەوە رۆژێکی زۆر باش دەبێت، پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زیاتر بەهێز دەبێت، هەمو ئەو کێشانەی لە خێزانەکەتدا هەبون کۆتایی دێت ئەگەر کەمێک زیاتر بە ژیرانە مامەڵە بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە بە ئەرێنی بیربکەرەوە، ئەگەر زیاتر بە سەختی کاربکەیت زوتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەمو شتێک ئاساییە.

کەوان 22\11 - 21\12
رەنگە بەهۆی تەندروستیەوە رۆژەکەت کەمێک سەخت تێبپەڕێت، لەم کاتەدا کەمتر پشتیوانی دەکرێیت لەلایەن خێزانەکەتەوە کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە سترێس بکەیت، هیچ کارێک بە تورەیی ئەنجام مەدە چونکە دەکەویتە دۆخێکی سەختەوە، زیاتر بەپرسیاریەتی ئەو کارانە بگرە ئەستۆ کە ئەنجامی دەدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵبدە ئەو بەربەستانەی سەر رێگات لاببەیت و بە بەهێزی هەنگاو بنێ، لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە پەیوەندیەکانت لاوازن و کەمترین کەس هەیە لە چواردەورت، هەوڵبدە پەیوەندیەکانت بەهێز بکەیت، گفتوگۆکردن بە توڕەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان دەشێوێنێت، بزانە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
ئەمرۆ زیاتر سەرقاڵ دەبیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەرکێکی زۆرت لەسەر شانە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کاتی تەواوت بۆ خۆشەویستەکەت نەبێت، متمانە نەکردن بە خۆشەویستەکەت وادەکات پەیوەندیتان بەرەو لاوازی بچێت، کات بۆ خۆت تەرخان بکە و پشو وەربگرە لە پێناو حەوانەوەی جەستە و دەرونت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە لە کاتی بریاردان زیاتر وریابیت، لەلایەنی داراییەوە زیاتر وریابە، زۆر خەرجکردنی پارە لەم کاتەدا کارێکی باش نیە، چونکە پلانی گەورەترت هەیە، سەرقاڵیی ئەم چەند رۆژەت هۆکارە بۆ ئەوەی ماندو ببیت، لەم رۆژانەدا زیاتر هەست بە تەنیایی دەکەیت، هەوڵبدە پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکان بەهێز بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP