بەم شێوازە وا لەهاوسەرەکەت بکە درۆت لەگەڵدا نەکات و نهێنیت لێنەشارێتەوە


خەندان لایف

بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان دو کەس بەردەوام بێت درۆ کردن هەڵبژادنێکی باش نیە، زۆر جار رەنگە بەرامبەرکەت لەپێناو بەردەوام بونی پەیوەندیەکەتان هەندێک نهێنیت لێبشارێتەوە و درۆت لەگەڵدا بکات، بۆیە پێویستە بە شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەیت کە رێگە نەدەیت درۆ بکات.

یەکەم: کەسێکی هێمن بە بۆ گفتوگۆکردن، رەنگە زۆر جار خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت بیەوێت دەربارەی بابەتێک قسەت لەگەڵدا بکات بەڵام بەهۆی توڕەبونتەوە نەتوانێت.

دوەم: مەیترسێنە، بە پێی توێژینەوەیەک ئەو هۆکارەی وا لە تاک دەکات درۆ بکات ترسە، بۆیە کاتێک هاوسەرەکەت دەترسێنیت، ناچار دەبێت درۆ بکات.

سێیەم: کەسێکی لێبوردە بە، کاتیک هاوسەرەکەت هەڵەیەک دەکات و دەزانێت لێی خۆش دەبیت هیچ شتێکت لیناشارێتەوە.

چوارەم: کەسێکی راستگۆبە، کاتێک هاوسەرەکەت هەست دەکات تۆ کەسێکی راستگۆیت هیچ شتێکت لێناشارێتەوە و بە راستگۆیی گفتوگۆت لەگەڵ دەکات.

پێنجەم: مەرجی بۆ دامەنێ و سزای مەدە، کاتێک لە مەرج لە هاوسەرەکەت خۆش دەبیت، ناچارە بۆ جاری داهاتو بۆ هەربابەتێک درۆت لەگەڵدا بکات بۆ ئەوەی مەرجی بۆ دانەنێیت و لە سزاکانت رزگاری بێت.

ئه‌م بابه‌ته 31917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP