باشترین ئەو خۆراکانەی لە سەرمای زستان دەتپارێزن

خەندان لایف

لە زستاندا چەندین رێگە هەیە بۆ ئەوەی خۆتی پێگەرم بکەیتەوە، وەکو لەبەرکردنی چەند پارچە جلێکی زیادە، یان گرنگیدان بە خواردنەوە گەرمەکان، مانەوە لە شوێنی گەرم، لە هەمان کاتدا دەتوانیت بە گرنگیدان بە هەندێک خۆراک خۆت لە سەرمای زستان بپارێزیت.

یەکەم: بەرهەمە رەگیەکان
وزەیەکی زۆری پێویستە تا وەکو هەرس دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت گەرم ببێت، وەکو گێزەر، پەتاتە، شێلم، کەلەرم،پیاز و تەڕە پیاز.

دوەم: چەرەسات
هەندێک لە چەرەسات وەکو گازۆ، بادام، فستق زۆر بەسودن لە زستانداندا، چونکە مێتابۆلیزمی لەش بەرز دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی جەستە بەرز ببێتەوە، وا بکات هەست بە گەرمی بکەیت.

سێیەم: میوە
هەندێک میوەی وەکو گوێزی هندی، سێو، هەڵبژاردنێکی زۆر باشن لە وەرزی سەرما، چونکە ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، کاتی زیاتریان دەوێت بۆ هەرسکردن، ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

چوارەم: هێلکە و مریشک
رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین، کالسیۆم و ئاسنی تێدایە، کە بۆ هەرسکردن کاتی دەوێت، یارمەتی گەربونەوەی جەستە دەدات.

پێنجەم: بەهارات
لە کاتی هەرسکردنیادا دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی جەستە بەرز ببێتەوە، وەکو بیبەری رەش، زەنجەفیل.

ئه‌م بابه‌ته 16000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP