پەرلەمانتارێک لە ئاهەنگی کچەکەیدا گیانی لەدەستدا

خەندان لایف

پەرلەمانتارێکی میسری، شەوی هەینی لە ئاهەنگی کچەکەیدا بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکە باس لەو کاتە دەکات و وتی "محەمەد بەدەوی دسوقی، لە ناکاو توشی جەڵتەی دڵبو لە ئاهەنگەکەدا، لە شاری قاهیرە".

باسی لەوەش کرد "بەشێک لە ئامادەبوانی ئاهەنگەکە چەند فریاگوزاریەکی سەرەتاییان بۆ ئەنجامدا و بانگی ئەمبولانس کرا، بەڵام پێش ئەوەی ئەمبولانس بگات گیانی لەدەستدا".

وتیشی "ئەم روداوە بۆ هەمو میوانەکان ناخۆش بو، بەتایبەتی کچەکەی لەم رۆژەدا ناخۆشترین روداو رویدا".

 

ئه‌م بابه‌ته 13894 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP