بە وێنە؛ زانایان کۆنترین بەچکەی ئاژەڵیان دۆزیەوە


خەندان لایف

زانایانی وڵاتی سیبریا بەچکە ئاژەڵێکی بەستویان دۆزیەوە کە تەمەنی زیاتر لە 10 هەزار ساڵە، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوی نازانرێت کە بەچکە سەگە یان بەچکە گورگ.

بە پێی هەواڵێکی تۆڕی BBC، ئەم بەچکە ئاژەڵە تەمەنی دو مانگ بوە کاتێک مردوە، زۆر باش پارێزراوە، تاقیکردنەوەی DNA بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام تاقیکردنەوەکە دەرینەخستوە کە ئایا گورگە یان سەگ.

یەکێک لە زاناکان کە سەگەکەی دۆزیەوە بە ناوی دەیڤد ستانتن، وتی "چەندین داتا و زانیاریمان دەرمارەی توخمی بەچکەی ئاژەڵەکان کۆکردەوە، بەڵام تا ئێستا بۆمان دەرنەکەوتوەکە گورگە یان سەگ".

یەکێکی دیکە لە زاناکان رایگەیاند " ئەمە کۆنترین بەچکەی ئاژەڵ بوە کە تا ئێستا کە دۆزیومانەتەوە".

بەشێکی زۆر زانایان باوەڕیان وایە سەگیش  نەوەی گورگە، بەڵام بە تێپەڕبونی کات ماڵی کراوە و پێی وتراوە سەگ.

 

ئه‌م بابه‌ته 7143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP