پوتەکانی ناپلیۆن بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

خەندان لایف

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا پوتەکانی ناپلیۆن بە نرخی 88 هەزار دۆلار فرۆشران.

بە پێی هەواڵێکی ئاژنسی رۆیتەرز، ئەو پوتانەی ناپلیۆن بۆناپارت لە کاتی دورخستنەوەی بۆ دورگەی هێلینا، لە زەریای ئەتلەسی، لە لایەن خێزانێکەوە پارێزرابو، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

بەرپرسی زیادکردنە ئاشکراکە رایگەیاند "مەحاڵە ناپلیۆن لە مێشکماندا دەربچێت، هەمومان دەزانن ناپلیۆن بە چەند شتێکەوە دەناسرێت، کڵاوەکەی، چاکەتە درێژەکەی و پوتەکانی".

پێڵاوەکە لە سەدەی بیستەمەوە لەلایەن ئەو خێزانەوە پارێزگاری لێکرابو، مەزادەکە لە فەرەنسا بەڕێوەچو، نرخەکان لە 50 هەزار دۆلارەوە دەستی پێکرد، لە ئەنجامدا بە نرخی بە نرخی  88,176 فرۆشرا.

ئه‌م بابه‌ته 11289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP