دو هونەرمەند بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستگیرکران

خەندان لایف

پۆلیسی کۆریا دو هونەرمەندی بەناوبانگی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک دەستگیر کرد.

جەنگ جون یەنگی تەمەن 30 ساڵ، چۆی جەنگ هونی تەمەن 29 ساڵ، کە ئەندامی گروپی FT Island بو، رۆژی هەینی دەستگیرکران بە تۆمەتی دەسترێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک، هەروەها بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەو خانمە لە چات گروپێک کە لە 10 ئەندام پێکهاتون، بە مەبەستی ئابروچونی ئەو خانمە.
Image result for Choi Jong-hoon
پۆلیسی کۆریا رایگەیاند کە ئەم تاوانە لە مانگی یەکی ساڵی 2016 ئەنجامدراوە، لەناو چات گروپەکەدا سونگری تێدابوە کە یەکێک بوە لە ئەندامانی گروپی بیگبانگ.

هەروەها پۆلیس رایگەیاند کە هەردو ئەکتەرەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، پەشیمانی خۆیان بۆ تاوانەکەیان دەبڕیوە، بە بڕیاری دادگا جەنگ جون یەنگی بۆ ماوەی 6 ساڵ، چۆی چەنگی بۆ ماوەی 5 ساڵ زیندانی دەکرێن.

 

ئه‌م بابه‌ته 15159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP