لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 30 تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
بەهۆی کێشەکانتەوە چەندین بیرکردنەوەی نەرێنی دێت بە مێشکتدا، پێویستە لەوە تێبگەیت ژیان بەرزی و نزمی تێدایە، لە کۆتایی رۆژەکەتدا کارەکانت بە باشی دەڕۆن بەڕێوە و هەمو شتێک بە خواستی تۆ دەبێت، رێگەمەدە کێشەکانی کارەکەت تێکەڵ بە ژیانی تایبەتیت ببێت و هەوڵبدە چارەسەریان بکەیت، دوربکەوە لەو خۆراکانەی زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن.

گا 20\4 - 20\5 
لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی کارەکانتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت چەند شتێک هەیە کە لەسەری رێک ناکەون ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی توشی نیگەرانی ببیت، هەوڵبدە بە گفتوگۆی هێمنانە کێشەکانتان چارەسەر بکەن، لەگەڵ خێزانەکەت پێویستە هەڵسوکەوتت باشتر بێت بۆئەوەی پاڵپشتیان بەدەست بهێنیت.

دوانە 21\5 - 20\6
بەهۆی ئەو کێشانەی هاتونەتە بەردەمت وایکردوە زیاتر چاو کراوە بیت بەرامبەر چواردەورەکەت، بە ئاسانی متمانە بە کەسانی چواردەورت مەکە، ئەمڕۆ لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر بەباشی ئەنجام بدەدەیت، ئەمڕۆ دڵخۆش دەبیت بە بینینی کەسێکی ئازیزت، کەسانێک دەیانەویت هەواڵی ناراست لەبارەی تۆوە بڵاوبکەنەوە، ئاگاداری ئەو جۆرە کەسانی بە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەم کاتەدا دوژمنەکانت ناتوانن ئازارت پێبگەیەنن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر کارەکانت بەرەو پێش ببەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە بە سوپرایزێک دڵی خۆشبکەیت، ئەمڕۆ وزە و توانایەکی زۆرت هەیە، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

شێر 23\7 - 22\8
هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگریت لە نێوان ژیانی سۆزداریت و خێزانەکەت، بەم شێوەیە لە کەمترین کێشەی کۆمەڵایەتی دوردەکەویتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکێکی زۆرت لەسەر شانە، هەرچۆنێک بێت بایەخ بە تەندروستیت بدە و خۆت فەرامۆش مەکە، ئەو دەرفەتانە لەدەست مەدە کە دێنە بەردەمت چونکە چانسی سەرکەوتنت زۆرە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە کارێکی نوێ دەست پێبکەیت ئەوا زۆر بە وردی بیر بکەرەوە، ئەگەر پێویست بو راوێژ بە کەسانی دیکە بکە، بارودۆخت لەلایەنی پیشەییەوە زۆر باشە و کارەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت، لەلایەنی تەندروستیەوە لە ئێستادا هیچ کێشەیەکت نیە، ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی گەشتێک دەکەیتەوە ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی سۆزداریەوە ئەمرۆ رۆژێکی باش نابێت، پێویستە بە ژیرانە رەفتار بکەیت، هەر هەنگاوێکی هەڵە رەنگە زیان بە پەیوەندیەکەتان بگەیەنێت، بە پاڵپشتی خێزانەکەت دەتوانیت هەمو بەربەستەکانت بە ئاسانی تێبپەڕێنیت، تەندروستیت کەمێک ناجێگیرە زیاتر بایەخ بە خۆت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ بەهۆی زۆری ئەرکەکانتەوە کارەکانت بەو شێوەیە ناڕۆن بەڕێوە کە تۆ دەتەوێت، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت کە کاریگەری لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتیت هەیە بە وریایی بڕیار بدە و ئامۆژگاری کەسانی بە ئەزمون وەربگرە، بە هاوکاری خۆشەویستەکەت دەتوانیت هەمو کێشەکانت چارەسەر بکەیت، تەندروستیت رەنگە ئەمرۆ باش نەبێت، بایەخ بە خواردنەوە گەرمەکان بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە و خۆشەویستەکەت بە تەواوی خۆشیدەوێیت، زیاتر وریابە لەلایەنی پیشەییەوە، کۆنترۆڵنەکردنی تورەبونەکانت رەنگە کێشەیەکی گەورەت بۆ دروست بکات، ئەگەر بێ بیرکردنەوە لە داهاتو پارە خەرجبکەیت ئەوا کێشەت بۆ دروست دەبێت لەلایەنی داراییەوە، کەمتەرخەم مەبە دەربارەی تەندروستیت.

گیسک 22\12 - 19\1
بەهۆی باشی کارەکانتەوە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست دەهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە، پەیوەندیت لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی زۆر باشدا نیە، هەندێک هه‌ڵسوکەوتی بەرامبەرەکەت دەبێتە هۆی توڕەبونت هەوڵبدە توڕەبونەکانت کۆنترۆڵ بکەیت، بەقسەی کەسانی چواردەورت خۆشەویستەکەت هەڵمەسەنگێنە.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
پەیوەندی سۆزداریت لە ئاستێکی باشدایە، خۆشەویستەکەت بە تەواوی پاڵپشتیت دەکات، پێکەوە دڵخۆش دەبن، لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر خۆت ماندوبکە چونکە کارەکانت لە ژێرچاودێریدایە، ئەگەر بیر لە ئەنجامدانی گەشتێک دەکەیتەوە ئەوا وریای تەندروستیت بە رەنگە کێشەت بۆ دروست ببێت، تەندروستیت لە ئێستادا باشە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی سۆزداریەوە زیاتر سترێس دەبیت، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش بکە، چونکە ناکۆکیەکانت وادەکات زیاتر لەیەکتر دوربکەونەوە، تەندروستیت لە ئێستادا زۆر باشە هەست بە بەهێزی دەکەیت، کارەکانت بە ئاراستیەکی باشدا دەڕۆن، پلانەکانی ئەمرۆ گۆڕانکاری بەسەر دێت بەهۆی سەرقاڵیتەوە کاتت نابێت ئەنجامیان بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 56126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP