لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی پیشەییەوە هەمیشە واباشترە رێگایەکی ئاسان هەڵبژێریت و روبەروی بەربەستەکان ببیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەرگیز خۆت مەدە بەدەست کێشەکانەوە گرنگە ئیرادەت هەبێت،  تەندروستیەوە زۆر باشیت.

گا 20\4 - 20\5 
دەتوانیت هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنیت، بەمەرجێک پلانی گونجاوت هەبێت، رۆمانسیەت دەبێتەهۆی ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زیاتر پتەوبێت و کێشەکان تێپەڕێنن، پەستانی دەرونی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ رۆژێکی پڕلە چالاکی دەبێت و کاری قورس ئەنجامدەدەیت، هەمیشە بەدوای هەلێکی نوێدا بگەڕێ بۆ ئەوەی پەیوەندی سۆزداریت بەرەوپێش بەریت و لە رۆتین دوربکەویتەوە، رۆژانی پشو تەرخان بکە بۆ خەوێکی باش.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەخۆتەوە بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە، پێویستە ئەزمونی کارت لەگەڵیان هەبێت، لەگەل بونی هەر گرفتێک خۆشەویستەکەت ئاگاداربکە تا هاوکاریت بکات، چونکە تەنها ئەو پشتیوانی سەرەکی تۆیە، متمانەت بەخۆت هەیە و لەئێستادا مەعناویات بەرزە.

شێر 23\7 - 22\8
خۆتبەدوربگرە لەهەر هۆکارێک کەدەبێتەهۆی ئەوەی گومان لە ناختدا دروست بکات، کەشێکی نەرێنی بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا زاڵدەبێت، پێویستە خودی خۆت هەوڵبدەیت چارەسەری کێشەکان بکەیت و گۆڕانکاری دروستبکەیت، رێنمایی کەسانی پسپۆڕی خۆراکی بە هەند وەربگرە و سودی لێببینە.

فەریک 23\8 - 22\9
کارەکانت بە تەواوی رێکبخەرەوە و ئەرکەکانت جێبەجێبکە، پێش ئەوەی باسی هەر بابەتێک لای خۆشەویستەکەت باس بکەیت، گرنگە بزانیت کاتەکە گونجاوە، بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە لەپێناو تەندروستیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کاتێک توشی کێشە دەبیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا بکە و کارەکان ئاڵۆزمەکە، بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕدەبیت لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئەمەش وادەکات زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیکبیتەوە، ئیرادیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی روبەڕوی کێشەکان ببیتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێویستە پلان دابنێیت بۆ هەموو پرۆژەکانت و بە هەڵە رەفتار نەکەیت، ئەگەر هەستتکرد خۆشەویستەکەت هاوشێوەی رابردو نییە، پێویستە پشتیوانی بکەیت بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا، بایەخ بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدە.

 

کەوان 22\11 - 21\12
لە ئێستادا بایەخێکی زۆر بە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکان دەدەیت و دەتەوێت لەلایەنی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت، بە غیرەکردنی خۆشەویستەکەت بێزارمەبە، بەڵکو بزانە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، خواردنی خراپ کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

گیسک 22\12 - 19\1
باشترە بەشێوەیەکی ژیرانە بیربکەیتەوە و روبەروی کێشەکان بیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، کاتێک توشی ناکۆکی دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت گرنگە لەسەرخۆ بڕیاربدەیت، چونەدەرەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت سودی دەبێت لەلایەنی دەرونییەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2 
ئەگەر پێویست بە هاوکاری هەیە، پێویستە لە کەسانی متمانەپێکراو داوا بکەیت، و دڵنیابیتەوە و لە هاوکاریان، غیرەکردنی زۆر لەروی سۆزدارییەوە زیانی هەیە ئاگاداربە، گرنگە تەندروستی پێیەکانت فەرامۆش نەکەیت و زیاتر وریابیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە بەشێوەیەکی لۆژیکی مامەڵە لەگەڵ کارەکان بکە، بەڵام توڕەیی سودی نییە و پێویستە لەسەرخۆبیت، باشترە لەپێناو پەیوەندیەکی سۆزداری سەرکەتو، هەمیشە بە هێمنی رەفتاربکەیت، گەشتکردن دەبێتەهۆی حەوانەوەی مێشک و کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 40377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP