بەم شێوازە گرنگی بە قژە درێژەکەت بدە

خەندان لایف

ئەو خانمانەی خاوەنی قژێکی درێژن پێویست دەکات گرنگی تایبەت بە قژیان بدەن و پارێزگاری لێبکەن، بۆ ئەوەی بە درەوشاوەیی و جوانی بمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بەم شێوەیە بایەخی پێبدەیت.

یەکەم: لە کاتی شتنی قژتدا کاتێک بەردەوام شامپۆ بەکاردەهێنیت قژت هەڵدەوەرێت و زیانی پێدەکات، بۆیە هەوڵبدە رێژەیەکی کەم لە شامپۆ بەکاربهێنە، بەم شێوەیە زیاتر قژت خاوێن دەبێتەوە و هەڵناوەرێت.

دوەم: لە کاتی شتنی قژتدا نینۆک بەکارمەهێنە، تەنها بە سەری پەنجەکانت قژت خاوێن بکەرەوە، بۆ ئەوەی ژیان بە پێستی سەرت نەگات.

سێیەم: شێدارکەرەوەی قژ بەکاربهێنە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە قژیان لولە گرنگە دوای هەمو خۆشتنێک شێدارکەرەوە بەکاربهێنیت.

چوارەم: دوای خۆشتن راستەخۆ قژت مەبەستە، چونکە زیانی پێدەگات.

پێنجەم: سێ مانگ جارێک قژت ببڕە، بۆ ئەوەی بەشە زبر و مخورکەکەی قژت لابچێت.

شەشەم: پێستی سەر پەیوەندی راستەخۆی بە قژتەوە هەیە بۆیە پێویستە هەفتەی دوجار مەساج بۆ پێستی سەرت بکەیت و سود لە زەیتی روەکی ببینیت.

حەوتەم: زیاتر گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە دەوڵەمەندە بە زینک، ئاسن، ڤیتامین، کە یارمەتی درێژبونی قژ دەدەن و قژ لە هەڵوەرین دەپارێزن.

 

ئه‌م بابه‌ته 12559 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP