لەبەر ئەم هۆکارانەیە هەرگیز نابێت خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد بکەیت

خەندان لایف

رەنگە هەوڵت دابێت لە هاوڕێکەت یان کەسانی چواردورت باشتر بیت، بەڵام کاتێک ئەنجامی هەوڵەکانت بەو شێوەیە نابێت کە خۆت دەتەوێت رەنگە توشی نیگەرانی و سترێست بکات، بۆیە باشترە دوربکەویتەوە لەوەی خۆت بەکەسانی چواردەورت بەراورد بکەیت لەبەر ئەم چەند هۆکارە.

یەکەم: هیچ مرۆڤێک نایاب نیە
راستی ئەم جیهانە ئەوەیە کە هیچ کەسێک نایاب نیە، هەمو کەسێک کەموکوری هەیە، بۆیە پێویست ناکات تەنها شتە باشەکانی خەڵکی ببینیت و خۆت بەراوردیان بکەیت.

دوەم: هەمو کەسێک کێشەی هەیە
پێویستە ئەم راستیە قبوڵ بکەیت کە هەمو کەسێک روبەڕوی چەند کێشەیەک دەبێتەوە، تۆ ناتوانیت تەواوی ژیانی کەسانی تر ببینیت بۆیە پێویستە قبوڵت بێت کە هەر کەسێک و بە ئاراستەی خۆی ژیان دەکات.

سێیەم: زۆر جوانتر دەردەکەویت ئەو کاتەی خۆتیت
رەنگە زۆر جار هەڵسوکەوت یان رەفتارێکی بەرامبەرەکەت پێباش بێت و بە هەمان شێوەی ئەو دوبارەی بکەیتەوە، هەرگیز لەم هەوڵەدا سەرکەوتو نابیت، بۆیە خۆتت خۆشبوێت و قبوڵی خۆت بکە، بەم شێوازە جوانتر دەردەکەویت.

چوارەم: بەراورد کردن سەرنجت کەم دەکاتەوە
کاتێک هەوڵدەدەیت خۆت بەراوردی کەسێک بکەیت، سەرنجت لەدەست دەدەیت، چونکە بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیەت دەربارەی کەسانی دیکە و سەرنجت لەسەر ژیان و ئامانجەکانت نامێنێت.

پێنجەم: زیاتر هەست بە غیرە دەکەیت
زیاتر خۆپەرست دەبیت و غیرە لە کەسانی دیکە دەکەیت، کە بەم شێوازە تەنها زیان بە خۆت دەگەیەنیت و وادەکات کەسانی چواردەورت لێت دوربکەونەوە.

شەشەم: متمانەبەخۆبونت کەم دەکاتەوە
خۆ بەراورد کردن بە کەسانی دیکە دەبێتە هۆی ئەوەی متمانەت بە خۆت نەمێنێت، هەمیشە خۆت و دەستکەوتەکانی خۆت بە کەم لەقەڵەم بدەیت، هەر ئەمە هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP