هەنگاوەکانی دروستکردنی مرەبای هەڵوژە


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
2 کیلۆ هەڵوژە
2 کیلۆ شەکر
4 پەرداخ ئاو
ئاوی لیمۆ

شێوازی دروستکردنی:
- سەرەتا شەکرو ئاوەکە دەکەیتە ناو مەنجەلێک لەسەر ئاگرێک دایبنێ تا 5 خولەک.
- پاشان هەڵوژەکان ناوکەکەی دەربهێنە.
- لەت لەتی بکە بیکەرە ناو مەنجەڵەکەو ئاوی لیمۆکەی تێبکە.
- با بکولێ کەفی سەرەکەی بگرەوە.
- تا کاتژمێرک لەسەر ئاگرێکی ناوەند بکوڵێنە.
- دواتر دایبگرە تا سارد دەبێتەوە پاشان بیکەرە شوشەوەو هەڵیبگرە.

ئه‌م بابه‌ته 3951 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP