مادۆنا تەندروستی تێکدەچێت

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی پۆپ، مادۆنا، بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە سەرجەم کۆنسێرتەکانی هەڵدەوەشێتەوە و داوای لێبوردن لە هەوادارەکانی دەکات.

دوێنی مادۆنا رایگەیاند کە بە پێی رێنماییەکانی پزیشک ناچارە هەردو کۆنسێرتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە کە بڕیاربو لە 30ی نۆڤەمبەر و 2ی دیسەمبەر ئەنجامی بدات.

مادۆنا دەربارەی هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتەکانی وتی "بمبورن بۆ ئەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوە، لەگەڵ ئەوەی هەمیشە بە ئەنجامدانی شۆوەکانم دڵخۆشم، هەڵوشانەوەی کۆنسێرتەکان بۆ من وەکو سزایەکە، بەڵام لە ئیستادا ئازارێکی زۆرم هەیە".

وتیشی " پێویست دەکات پشو وەربگرم بە پێی رێنماییەکانی پزیشک، بەڵام دڵنیابن بە باشتر و بەهێزتر دەگەڕێمەوە و کۆنسێرتەکانم ئەنجام دەدەم".

گۆرانیبێژی ئەمەریکی بەناوبانگ مادۆنا بەڕەچەڵەک ئیتاڵی، لەدایکبوی 1958،  لەساڵی 1978 وە چۆتە بواری هونەرەوەو لەگیتار ژەنین و دڕەمس لێدانەوە بۆ سەماکردن گەیشتە ئاستی نازناوی شاژنی پۆپ، ساڵی 1998 ریکۆردی پر فرۆشترین ئەڵبومی شکاند لەجیهاندا 300 ملیۆن کۆپی،  لەئێستادا سەرقاڵی کاری بازرگانیە و داهاتەکەی نزیکەی ملیارێک دۆلارە.

ئه‌م بابه‌ته 7107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP