لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 28ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
سەرکەوتن لە کارەکەت پەیوەندی بە شێوازی کار و مامەڵەی هاوپیشەکانتەوە هەیە، هەرگیز لە چیرۆکی سۆزداری شکستخواردو مەترسە، متمانەت بەخۆت هەبێت، تەندروستی دەرونیت فەرامۆش مەکە و زیاتر بایەخ بە ئارامی بدە.

گا 20\4 - 20\5 
بەهۆی تواناکانی خۆتەوە و پێشکەشکردنی کاری باش، بەرپرسانت وەسف دەکەن، خۆشەویستەکەت هەستەکانی خۆیت بۆ دەردەبڕێت و کاتێکی رۆمانسی پێکەوە بەسەردەبەن، سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ جەستەت پەیڕەوبکە.

دوانە 21\5 - 20\6
خۆتمەدە بەدەست کێشەکانەوە، پێویستە بزانیت چۆن رەفتاری لەگەڵدا دەکەیت، بۆ ئەوەی رزگاربێت، کاتی ئەوە هاتوە پەیوەندیت چالاک بکەیتەوە و گۆڕانکاری دروست بکەیت، ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت هەیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەوڵێکی باش بدە بە تواناکانی خۆت رووبەڕوی کێشەکانی کارەکەت ببیتەوە، لایەنی سۆزداری راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانت و بیرکردنەوەت هەیە، راهێنانی وەرزشی لەیادمەکە.

شێر 23\7 - 22\8
سود لە ئەزمونی رابردو ببینە و کارەکانت بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکە، لێبوردەیی بەردەوام بەرامبەر خۆشەویستەکەت بەهۆی راستگۆییتەوەیە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندیتان، بایەخدان بە وەرزش تەندروستییەکی باش پێدەبەخشێت.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە بزانیت چۆن رەفتاردەکەیت لە شوێنی کارەکەت، بۆ ئەوەی متمانە لە دەست نەدەیت، باشترین رێگا بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەلایەنی سۆزدارییەوە راستگۆییە، ئاگاداری زۆر خواردنی گۆشت بە، خواردنی تەندروست هەڵبژێرە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەرگیز بەپەلە بڕیارمەدە، باشترە پێش هەر هەنگاوێک بە باشی لێکۆڵینەوەی بکەیت، لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە بەبێ ئەوەی گوێی بۆ نەگریت و تێگەیشتن نەبێت بەرامبەر رەفتارەکانی، توڕەیی زۆر یان بە تەندروستیت دەگەیەنێت و توشی دڵەڕاوکێت دەکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵبدە لەو هۆکارانەی روبەڕوی کێشەت دەکاتەوە لە کارەکەت خۆتبەدوربگرە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە و بەدوای رێگایەکی گونجاودا بگەڕێ بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
بە کارەکانت بەرپرسی کارەکەت سەرسام دەکەیت، بەڵام باشترە رێکخراوبیت، هەمیشە پشتیوانی سەرەکی خۆشەویستەکەت بە لەهەمو قۆناغێکدا، باشترە پشکنین پزیشکی لەیادنەکەیت، بۆ دڵنیابون لە تەندروستیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەمیشە بەدوای چانسی باشتردا بگەڕێ و کارەکانت بەرەوپێش بەرە، کەسێکی بەسۆز و میهرەبانیت، بەڵام هەستەکانت دەشاریتەوە لەلایەنی سۆزدارییەوە، گەشتکردن لەگەڵ ئازیزانت وادەکات بەختەوەربیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەرگیز لە شکست مەترسە لە ئاستی بڕیارەکانت لەروی پیشەییەوە، هەوڵبدە فێربیت و ئەزمون بکەیت لەپێناو داهاتووت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە پەلە لە بڕیاردان مەکە، بیرکردنەوەی ئەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستیت هەیە و هەست بە باشی دەکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پەستانێکی زۆر لەسەرە لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە خۆڕاگربیت لەپێناو بەدیهاتنی ئامانجەکانت، ناکۆکی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوەیە و پێویستە بەشێوەیەکی ئارام بیربکەیتەوە، تەندروستیت جێگیرە و دەکرێت باشتر ئاگاداری خۆشت بیت.

ئه‌م بابه‌ته 60841 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP