چەند بیرۆکەیەک بۆ دوبارە پۆشینی عەزیە هاوینەکانت لە وەرزی زستاندا

خەندان لایف

ستایلی جلوبەرگەکەت بە پێی وەرزەکان دەگۆڕێت، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت نەتوانیت بەهیچ شێوەیەک سود لە ستایلی هاوینە ببینیت بۆ وەرزی پایز یان زستان، بە شێوەیەک کە سەرمات نەبێت و لەگەڵ وەرزەکەشدا گونجاو بێت، دەتوانیت بەم شێوازانە دوبارە عەزیە هاوینەکانت بپۆشیت.

یەکەم: پۆشینی چاکەتی چەرم لەسەر عەزی، چاکەتی چەرم لەگەڵ هەمو ستایلێکدا و هەمو رەنگێدا دەگونجێت.
undefined
دوەم: پۆشینی بلوز لەسەر عەزی هاوینە، کە رەنگە تا ئێستا ئەمەت تاقینەکردبێتەوە بەڵام زیاتر شیک دەرت دەخات.
undefined
سێیەم: رینکۆت یان قاپون لەگەڵ عەزی، بە کراوەیی بێت بان داخراوی ستایلێکی جوانی دەبێت.
undefined
چوارەم: چاکەتی خوری لەگەڵ عەزی یان بەدی، ستایلێکی شیکە و پێوەی هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.
undefined
پێنجەم: پوتی درێژ، دەتوانیت لەگەڵ تەنورە یان عەزی کورتی هاوینەدا بیکەیت

undefined

ئه‌م بابه‌ته 11240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP