ئەو هەنگاوانەی پێویستە پێش ماکیاژکردن ئەنجامی بدەیت


خەندان لایف

لە کاتی ماکیاژکردن زۆر کات خانمان روبەڕوی ئەو کێشەیە دەبنەوە کە ماکیاژەکە بە جوانی بەسەر پێستیانەوە ناوەستێت، یاخود دوای ماکیاژەکە پێست ماندو دەبێت و چەند گرفتێک بۆ پێست دروست دەبێت وەکو سوربونەوە و دروستبونی زیپکە، پێویست دەکات پێش ماکیاژکردن ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەیت.

یەکەم: پێش هەمو شتێک پێستت خاوێن بکەرەوە، ئەگەر پێستت وشکە پاککەرەوەی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە، ئەو کەسانەی پێستیان چەورە دەتوانن تەنیا ئاو بەکاربهێنن.

دوەم: سکرەب بۆ پێستت بکە، ئەو پێکهاتانەی بۆ پێستی تۆ گونجاون سکرەب بکە.

سێیەم: پێش ئەوەی هەر پێکهاتەیەکی کیمایی بدەیت لە پێستت تۆنەر بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی ماکیاژەکە زیان بە پێستت نەگەیەنێت.

چوارەم: کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، پاشان دژە خۆر، هەرگیز بێ بەکارهێنانی دژە خۆر مەڕۆرە دەرەوە.

پێنجەم: کۆتای هەنگاو بەکارهێنانی پرایمەرە، وادەکات ماکیاژەکە بە جوانی بەسەر پێستت بمێنێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP