هەندێک نیشانە کە دەتوانیت خۆشەویستی راستەقینەی پێ جیابکەیتەوە

خەندان لایف

بە پێی توێژینەوەیەک کاتێک دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە بەراستی، کەمتر هەست بە نیگەرانی و سترێس دەکەیت، باشتر لە جاران دەردەکەویت و زیاتر هێمنیت، بەڵام کاتیک خۆشەویستی راستیەقینە نیە، دەرئەنجامەکان پێچەوانە دەبنەوە، هەندێک نیشانە کە هاوسەرەکان دەتوانن خۆشەویستی راستەقینەی پێ جیابکەیتەوە

یەکەم: خۆشەویستی تەنها بەشداری کردنی کاتە خۆشەکان نیە، بەڵکو بەشداری کردنی کاتە ناخۆشەکانیشە
کاتێک ماندویت و دەگەڕێیتە ماڵەوە بەڵام هاوسەرەکەت هاوکاریت ناکات مانای ئەوەیە خۆشەویستی خۆی دەرناخات، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کۆتایی بە پەیوەندیتان بهێنیت، بەڵکو دەبێت بۆی رون بکەیتەوە.

دوەم: خۆشەویستی راستەقینە کردارە
کاتێک دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە پێویستە بە کردار بۆی بسەلمێنیت کە تۆ خۆشت دەوێت، هەست کردن بە تەنیایی و خەم خواردن مانای ئەوەیە پەیوەندیەکەتان خۆشەویستی راستەقینە نیە.

سێیەم: سنورەکانتان دەزانن
لە پەیوەندی راستەقینەدا دەبێ سنوری بەرامبەرەکەت بزانیت و سنورەکانی تێنەپەڕێنیت، رێز لە راو بۆچونی بەرامبەرەکەت بگریت.

چوارەم: ئامانجی هاوبەش
لە خۆشەویستی راستەقینەدا ئەو شتەی کە دەبێت لە نێوانتان هەبێت ئامانج و خەونی هاوبەشە بە شێوەیەک کە هەوڵی بۆ بدەن.

پێنجەم: بەرپرسیاریەتی
لە خۆشەویستی راستەقینەدا دەبێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگریت، نەک ئەوەی تەنها کاتە خۆشەکان پێکەوە بەسەر بەرن، واتە کاتە سەختەکان بۆ بەرامبەرەکەت جێبهێڵیت.

شەشەم: قبوڵکردنی بەرامبەر وەکو خۆی
ئەگەر بەراستی کەسێکت خۆشبوێت بەو شێوەیە قبوڵی دەکەیت کە هەیە، نەک ئەوەی بەردەوام رەخنەی لێبگریت و وەکو خۆی قبوڵت نەبێت.

حەوتەم: کارکردن بە گروپ
سەرکەوتنی پەیوندی خۆشەویستی بە کارکردنی گروپ دروست دەبێت، واتە پێکەوە ئەرکەکان ئەنجام بدەن و هاوکاری یەکتر بکەن.

هەشتەم: دەبیت بە کەسێکی باشتر
لە خۆشەویستی راستەقینەدا زیاتر گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا رودەدات و زیاتر دەبیت بە کەسێکی باش.

 

ئه‌م بابه‌ته 46707 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP