خەونی ڤلادیمێر پوتین لە گەنجێتیدا چی بوە؟

خەندان لایف

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، گەنجەکان سەرسام دەکات بە باسکردنی خەونەکانی لە تەمەنی گەنجێتیدا، کە خەونەکانی دوربونە لە بون بە سەرۆک، وتی ئەو ئارەزوی دەکرد ببێت بە فرۆکەوان یان کەشتیوان.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، لە کۆڕێکدا کە  لە روسیا ئەنجامدرابو بە ئامادەبونی چەند خوێندکارێک، باسی لە خەونەکانی گەنجێتی خۆی کرد و وتی کە هەمیشە ناکۆکیم هەبوە لەگەڵ دایک و باوکی دەربارەی خەونەکانی داهاتوم.

پوتین وتی "منیش لە تەمەنی گەنجێتیمدا وەکو هەر گەنجێکی دیکە خەونی جیاوازم هەبو، ئارەزوم دەکرد ببم بە کەشتیوان یان فرۆکەوان، هەمو هەوڵێکم دەدا بۆ ئەوەی پسپۆڕی لەم پیشانەدا بەدەست بهێنم".

ئەوەشی رونکردەوە کە ئەو رۆشیتوە بۆ چەندین زانکۆ وتی " هەمیشە بە راڕەوەکاندا دەرۆیشتم و و دەموت چی رودەدات لە دەورەبەرم؟ هەر بەراستی ئەمە ئەو پیشەیەیە کە من هەوڵی بۆ دەدەم و بە درێژایی ژیانم دەبێت ئەنجامی بدەم یان پسپۆری من لە بوارێکی دیکەدایە؟"

لە کۆتاییدا ئەو کورسیەی بەدەستی هێنا دەریخست کە ڤلادیمێر توانیویەتی پسپۆری خۆی بدۆزێتەوە، وتی "پێویستە گەنجەکان هەمو هەوڵێکیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بەو خەونەی دەیانەوێت".

لە کۆتاییدا سەرۆکی روسیا ئامۆژگاری خوێندکارەکانی کرد و وتی "دەبێت هەست بەو ئارەزوە بکەیت کە لە ناختدا هەیە بۆ ئەوەی هەوڵی بۆ بدەیت، بەم شێوەیە دڵنیابە لەوەی گەورەترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت".

 

ئه‌م بابه‌ته 6803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP