گورچیلەی پیاوێک دەرهێنرا کە کێشی زیاتر لە 7 کیلۆگرامە


خەندان لایف

پزیشکانی هندستان گورچیلەی پیاوێکیان دەرهێنا کە قەبارەی هێندەی دو منداڵی تازە لەدایکبوە و کێشی 7.4 کیلۆ گرامە.

توشبوەکە دوچاری نەخۆشیەک بوە کە پێی دەوترێت ئۆتۆسۆمال دۆمینەیت پۆلیسایتیک، کە دەبێتە هۆی دروستبونی کیس لەسەر گورچیلە و تەواوی ئەندامەکە دەگرێتەوە.

دکتۆرێک کە لە نەشتەرگەریەکەدا بەشداری کردبو وتی "گەورەبونی گورچیلە یەکێکە لەو حاڵەتە باوانەی کە روبەروی توشبوانی ئەو نەخۆشیە دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا گورچیلەی هیچ کەسێک هێندەی ئەم قەبارەیە نەبوە".

وتیشی "ئەم نەخۆشە گورچیلەکانی زۆر بە خراپی توشی هەوکردن بوە، بەشێوەیەک کە هەناسەدانی قورس بوە، بۆیە هیچ بژاردەیەکمان نەبو تەنها ئەوە نەبێت گورچیلەکەی بۆ دەربهێنین".

دکتۆر کاسوریا کە سەرپەرشتی نەشتەرگەریەکی کردبو باس لە نەشتەرگەریەکە دەکات و دەڵێت "دکۆرەکان پێشبینی ئەوەیان دەکرد گورچیلەکانی گەورە بوبێت، بەڵام کاتێک بینیمان بە تەواوی سەرسام بوین، پێشبینی ئەو قەبارەیان نەدەکرد".

وتیشی "گەورەترین گورچیلە لە کە ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند قەبارەی 4.5 کیلۆگرام بوە و ناوی چوەتە کتێبی گینسەوە، دواتر گورچیلەی کەسێکی دیکە بو لە ویلایەتە یەکگرتوەکان قەبارەی 9 کیلۆ گرام بوە، یەکەمینجارە گورچیلەیەکی ئەو قەبارەیە دەربهێنین".

ئه‌م بابه‌ته 4779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP