هەندێک خو پێویست دەکات دوای 40 ساڵی لێی دوربکەویتەوە


خەندان لایف

لە پێناو هەبونی جەستەیەکی تەندروست پێویست دەکات بەردەوام ئاگاداری تەندروستیت بیت، بەتایبەتی لەدوای 40 ساڵیەوە، چونکە جەستە کەمتر چالاکیەکانی ئەنجام دەدات، پێویست دەکات لەم خووانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: زۆر خواردنی شەکر و شیرینی
لەو تەمەنەدا مێتابۆلیزمی لەش کەمتر چەوری دەسوتێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم زیاد ببێت.

دوەم: فەرامۆشکردنی نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی مەمک
لەدوای 40 ساڵی زیاتر وریای تەندروستیت بە، نیشانەی نەخۆشیەکان فەرامۆش مەکە، لە سیەکانی تەمەندا لە کۆی 227 کەس یەک توشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت، بەڵام لە چل ساڵیدا لە کۆی 68 کەس یەک کەس توش دەبێت.

سێیەم: فەرامۆش کردنی وەرزش
لە دوای ئەم تەمەنە جەستە زیاتر ماسولکەکانی جەستە لەناو دەچن وەک لە چەوری، ئەمەش وادەکات زیاتر کێشی جەستەت زیاد ببێت، بۆ رێگریکردن لەمە وەرزش ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کێشی جەستە و ماسولکەکانی جەستەت بکەیت.

چوارەم: کەم خەوی
کەم خەوی لەم تەمەندا مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، وەکو ئەلزەهایمەر، قەڵەوی، کەمی چالاکی مێشک.

پێنجەم: بەکارنەهێنانی دژە خۆر
فەرامۆشکردنی دژە خۆر دەبێتە ۆی ئەوەی تیشکی خۆر زیان بە پێستت بگەیەنێت و مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی پێست زیاد ببێت.

شەشەم: گرنگینەدان بە خواردنی ڤیتامین
لەدوای 40 ساڵی جەستە زیاتر پێویستی بە خوادنی ڤیتامینەکان هەیە بۆ پارێزگاری لە جەستە و ئێسکی لەشی بکات، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە خواردنی کالسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامین C ، ڤیتامین D بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 23481 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP