توێژینەوەیەک: نابێت قەل پێش لێنان بشۆرێتەوە

خەندان لایف

لە نوێترین توێژنەوەدا دەرکەوتوە کە شۆردنەوەی قەل پێش لێنان دەبێتە هۆی ئەوەی بەکتریا بڵاوببێتەوە لە چێشتخانەکەت و ئەو خۆراکانەی لە نزیکی دانراون .

بە پێی هەواڵێکی apnews هەرچەندە لەناو خەڵدا وا باوە کە قەل بشۆرێتەوە چونکە پێیان وایە بەم شێوەیە خاوێن دەبێتەوە لە بەکتریا، بەڵام شتنەوەی قەل دەبێتە هۆی توشبون بە چەندین نەخۆشی.

بە پێی ئامۆژگاری USDA رێکخراوی ئاشکرایان کرد کرد بە کوڵاندن ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانە لەنادەچن، بۆیە پێوستە ئەو بیرکردنەوەیە بگۆڕیت کە بە شتنەوە بەکتریامان لەناو دەچن.

هەروەها رێنمایی هاوڵاتیان دەکەن بەوە لە کاتی لێنانی قەلی بەستو بۆ ماوەیەک جێی نەهێڵن تا دەتوێتەوە و دواتر لێبنرێت، هەروەها ئاوی ساردی پێدا نەکرێت و نەکرێتە مایکرۆوەیف، بەڵکو دەتوانرێت قەلەکە بە بەستویی لێبنرێت، بەڵام کاتی زیاتری دەوێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP