لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 27ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەگەر هەست بە نیگەرانی دەکەیت دەربارەی چەند بابەتێک ئەوا بۆ کەسێکی خۆشەویستی خۆتی باس بکە، بەم شێوەیە ئاسانتر چارەسەری کێشەکانت دەکەیت و نیگەرانیت کەم دەبێتەوە، ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بە ئاسایی تەواو دەبن، لەلایەنی سۆزداریەوە هەوڵبدە زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت بۆ ئەوەی نیگەرانت نەبێت.

گا 20\4 - 20\5 
کارەکانت بە پلان رێک بخە، بەم شێوەیە کاتی زیاترت بۆ دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی سودی لێوەربگریت، هەست بە خۆشەویستیەکی زۆر دەکەیت، هەوڵبدە هەستەکانت دەرببڕیت و نەیشاریتەوە، دوربکەوە لە هەر گفتوگۆیەک کە دەبێتە هۆی تێکدانی نێوان تۆ و خێزانەکەت، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت و ئەنجامێکی ئەرێنی وەربگریت.

دوانە 21\5 - 20\6
زیاتر وریابە لەلایەنی پیشەییەوە و هەنگاوەکانت بە ژیرانە بنێ، بە ئاسانی متمانە بە کەسانی دیکە مەکە، دەرفەتی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەمو قسەکانی دڵتی پێ بڵێیت، ئەمرۆ رۆژێکی ئاساییە بۆتۆ، لەگەڵ ئەوەی پێشتر چەند کەسێک نیگەرانیان کردویت، فەرامۆش کردنی ئەو کەسانە باشترین چارەسەرە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هیچ کارێک بۆ بەخت جێمەهێڵە، چونکە بەختی تۆ لە هەنگاونانەوە دەردەکەوێت، هەوڵبدە ئەو پرۆژانەی ماوەیەکە بیری لێدەکەیتەوە جێبەجێی بکەیت،  ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باشە لەلایەنی سۆزداریەوە، کاتی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە بۆ ئەوەی زیاتر لەیەکتر تێبگەن، بە هێمنی بمێنەرەوە چونکە توڕەبون کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
پەیوەندی خۆشەویستیت لە ئێستادا زۆر باشە، لەگەڵ خۆشەویستەمەت پاڵپشتی یەکتر دەکەن ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوە، لەلایەنی پیشەییەوە توانای ئەوەت هەیە کارەکانت بە خێرایی تەواو بکەیت، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندیت بەهێزبکە و ئاگاداری وشەکانت بە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ پێویستە زیاتر هێمن و ئارام بیت بەتایبەتی کاتێک قسە لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت، لە هەر دۆخێکدا بێت هەوڵبدە لە هەستەکانی خۆشەویستکەت تێبگەیت، ئەگەر دەتەوێت ئاراستەی ژیانت بگۆڕیت ئەوا ئێستا کاتێکی گونجاوە، لەلایەنی تەندروستیەوە زیاتر هەست بە باشی دەکەیت ئەگەر رێنمایی پزیشک جێبەجی بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەکاتی روبەڕو بونەوەی هەر کێشەیەک زیاتر بەسەر توڕەبونەکانت زاڵ بە، هەوڵبدە ھێمنی خۆت لەدەست نەدەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکێکی زۆرت لەسەرە و هەست بە ماندوبون دەکەیت، هەوڵبدە گەشتێک رێکبخە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت، زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکات، چونکە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، بۆیە بە باشی بیر بکەرەوە، دوای ماوەیەکی زۆر دەرفەتی ئەوەت دەبێت هەمو وشەکانی دڵت بە خۆشەویستەکەت بڵێیت کە ئەمەش وادەکات پەیوەندیتان گۆڕانکاری بەسەر بێت، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەڕوات.

کەوان 22\11 - 21\12
بەو بڕیارانەی ئەم چەند رۆژە دەیدەیت گۆڕانکاری گەورە لە ژیانت رودەدات، دەرفەتی ئەوەت دەبێت کەسانی تایبەت بینیت و لەگەڵیان ئاشنا ببیت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەبن، تەندروستی خۆشەویستەکەت رەنگە بەرەو خراپی بڕوات، زیاتر ئاگاداری بە و پاڵپشتی بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەم چەند رۆژە دەرفەتی زۆر باش دێتە بەردەمت، هەوڵبدە سودیان لێببینە، رەنگە لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک بەربەست بێنە پێشت بەڵام بەهێزی و متمانە بەخۆبونت وادەکات بە ئاسانی بەربەستەکان تێکبشکێنیت، لەکاتی هەوڵدان بۆ ئامانجەکەت خۆت بە شتی لاوەکیەوە سەرقاڵ مەکە، ئەمرۆ تەندروستیت باشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کارەکانت زیاتر قورس دەبێت لە جاران، بەڵام زیاتر بەهێز دەبیت و ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەیت، ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ئەوا زیاتر راستگۆبە لە کارەکەتدا، بەرپرسیاریەتیت زیاتر دەبێت بەرامبەر خێزانەکەت هەوڵبدە کاتی تەواویان بۆ تەرخان بکەیت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئاسودەیی دەکەیت بەهۆی ئەوەی خێزانەکەت پاڵپشتیت دەکەن، بەسەربردنی کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت وادەکات زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت، ئەم چەند رۆژە زیاتر وریای کەسانی چواردەورت بە و بە ئاسانی متمانە مەکە، زیاتر تەندروستیت باش دەبێت ئەگەر گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 58525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP