چۆن ببیت بە کەسێکی بەناوبانگ

خەندان لایف

زۆرن ئەو کەسانەی خەون دەبینن بەوەی ببن بە کەسێکی بەناوبانگ، متمانە و خۆشەویستی خەڵک بەدەست بهێنن، بەڵام دەبێت بزانیت ئەو ناوبانگە چۆن پەیدا دەکەیت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویست دەکات چەند رێنماییەک جێبەجی بکەیت.

یەکەم: پێش هەمو شتێک بزانە لە چیدا دەتەوێت ناوبانگ پەیدا بکەیت، ئەو پیشەیە چیە کە دەتەوێت تیایدا بناسرێیت.

دوەم: بەشداری پرۆگرامەکان بکە، بۆ نمونە ئەگەر دەتەوێت لە بواری گۆرانی وتندا دەربکەویت بەشداری پرۆگرامەکانی دەنگ خۆشی بکە، بۆ پیشەکانی دیکە بە هەمان شێوە.

سێیەم: هەوڵبدە ژمارەیی پێوانەیی بشکێنە، کاری بۆبکە.

چوارەم: تواناکانت لەلای کەسانی دیکە دەربخە، کە ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی کەسانی زیاتر بتناسن.

پێنجەم: سود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینە، کە لە رێگەیەوە دەتوانیت تواکانت دەربخەیت.

شەشەم: پەلەمەکە، زۆر جار پەلەکردن ناوبانگێکت پێدەبەخشێت کە خۆت ئارەزوی ناکەیت، هەوڵبدە چاوەڕوانی دەرفەتی گونجاو بکە.

حەوتەم: لە شکست مەترسە، ترسان لە شکست وادەکات چەندین دەرفەتی گرنگت لەدەست دەربچێت.

هەشتەم: سود لە بەرنامە میدیاییەکان ببینە، هەوڵبدە تواناو بەهرەکانت لە رێگەی میدیاوە نیشان بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 9843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP