شێوازی بەکارهێنانی برنج بۆ لابردنی زیپکە


خەندان لایف

دروسبونی زیپکەی روخسار یەکێکە لەباوترین کێشەکانی پێست، زۆر جار بارودۆخێکی دەرونی نا جێگیر بۆ کەسکە دروست دەکات، برنج یەکێکە لە خۆراکە بەسودەکان بۆ جەستە جگە لە سودە تەندروستیەکانی دەتواندرێت لە بواری جوانکاری بەکاربهێنرێت و بەهۆی ئەو مادە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیدا سود بە پێست دەگەیەنێت دژە چرچ بونی روخسارە و دەتوانرێت وەکو پاکەرەوە بەکاربهێندرێت، هەروەها رێگرە لە دروستبونی زیپکە

شێوازی بەکارهێنانی:
دو کەوچک ئاردی برنج
کەمێک زەردەچەوە
چوار کەوچک گوشراوی تەماتە
تێکەڵی بکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، پاشان بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر بیشۆ، دەبێتە هۆی لابردنی زیپکەی روخسار و سپیکردنەوەی روخسار، هەروەها لابردنی خاڵە رەشەکان.

ئه‌م بابه‌ته 8745 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP