پریانکا چۆپرا: هەرگیز لەگەڵ هاوسەرەکەم گۆرانی ناڵیم

خەندان لایف

خانمە ئەکتەر پریانکا چۆپرا، کە یەکێکە لە ئەکتەرە جیهانیە ناسراوەکان، هاوسەری گۆرانیبێژی پۆپ، نیک جۆناسە، ئاشکرایکرد کە هەرگیز ئامادە نیە گۆرانی لەگەڵ نیک جۆناسی هاوسەری بڵێت.

دوای ئەوەی پریانکا چۆپرا لە کلیپی Jonas Brothers بەشداری کردبو بەشێک زۆر هەوادارەکانیان چاوه‌ڕوانی ئەوەیان لێدەکەن نیک جۆناس و پریانکای هاوسەری پێکەوە دوێتێک ئەنجام بدەن.

پریانکا چۆپرا لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد کە ئەو هەرگیز دوێت لەگەڵ هاوسەرەکەی ناکات، چونکە بە تەواوی لە گۆرانی وتن نازانێت و لەو بوارەدا نەیخوێندوە و تێگەیشتنی قوڵی دەربارەی میوزیک نیە.

وتیشی بەڵام من بە تەواوی چێژ لە گۆرانیەکانی هاوسەرەکەم دەبینم و هەمیشە پیانۆم بۆ دەژەنێت و گۆرانیم بۆ دەڵێت.

ئه‌م بابه‌ته 18422 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP