نمایشکارێکی سێرک لە کاتی نمایشدا کەوتە خوارەوە


خەندان لایف

نمایشکارێکی سێرک دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە دوای ئەوەی لە کاتی نمایشدا دەکەوێتە خوارەوە.

نمایشکارێکی سێرک بە ناوی جاکی ئارمسترۆنگ، لە کاتی نمایشێکی سێرکدا لە وینتەر وۆندەرلاند، لە لەندەن، کەوتە خوارەوە، لە بەرزی 9 مەترەوە.

یەکێک لە بینەرانی سێرکەکە باش لە روداوەکەدا دەکات و دەڵێت "زۆر ترسناک بو، لە سەرەتادا وام بیر کردەوە کە ئەمەش بەشێکە لە نمایشەکە، بەڵام هەڵنەسایەوە، بۆمان دەرکەوت کە کەوتوە، بەشێکی زۆر لە خەڵەکە رایان کرد بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن".

وتیشی "لە کاتی کەوتنیدا گوێم لە هاواری بو، بەڵام دیمەنەکە تۆقێنەربو، بینەرەکان دەهاتنە دەرەوە و دەستیان دەکرد بە گریان، هەروەها رێژەیەکی زۆر لە منداڵیشی لێبو".

بەرێوبەری سێرکەکە دەربارەی جاکی ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کەسێکی زۆر بە ئەزمون بو، بە شێوەیەک کە کارەکانیمان بەرز دەنرخاند لەناو خێزانی سێرکەکەماندا".

وتیشی "لەم کاتەدا هەمومان لە خەمی ئەوداین، خێزانەکەی بە تەواوی پاڵپشتیمان دەکەن، بەڵام لە ئێستادا تەندروستی جێگیر نیە"

 

ئه‌م بابه‌ته 22924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP