بەهۆکارێکی سەیر ئاهەنگەکەی بۆ ماوەی 18 ساڵ دواخست

خەندان لایف

خانمێک ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی بۆ ماوەی 18 ساڵ دواخست  تا ئەو کاتەی توانی 54 کیلۆ کێشی داببەزێنێت.

بە پێی هەواڵێکی mirror بریتانی، شارمین بروکسی تەمەن 31 ساڵ، لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە ناوی دارین سکوایەرسی تەمەن 44 ساڵ، لە ساڵی 2001 بڕیاری هاوسەرگیریان داوە، بەڵام  شارمین پێی وتوە کە ئەو ئامادە نیە لە ئێستادا هاوسەرگیری بکات تا ئەو کاتەی دەتوانێت کێشی داببەزێنێت.
 
شارمین دەڵیت "ئەو کاتە کێشم 114 کیلۆ بو، کە بیرم لەوە دەرکردەوە چۆن دەردەکەوم بە جلی بوکێنیەوە دەترسام و دەستم دەکرد بە گریان، بەڵام ئێستا ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا ئەو کاتەی هاوسەرگیری دەکەم".

شارمین وتی ئەو لە 54 کیلۆی دابەزاندوە، لە ئێستادا کێشی 60 کیلۆیە، کە ئەمەش وایلێکردوە زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت و بڕیاری هاوسەگیری بدات.
 
وتیشی "زیادبونی کێشم بەهۆی منداڵبونەوە بو، بە تەواوی متمانەبەخۆبونم لەدەستدابو، بەردەوام لە سترێسدا بوم، تەنانەت ماکیاژم نەدەکرد، نەم دەتوانی زیاتر لە 10 خولەک بەپێوە بوستم".

شامرین ئاشکرایکرد "لە ساڵی 2015 بە سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن توانیم کێشم داببەزێنم، لە ئێستادا جوانترین جلی بوکینیم بۆ دەبێت".

شارمین لە ئێستادا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری کە بڕیارە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتو ئەنجامی بدات.

ئه‌م بابه‌ته 11032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP