فیلمی فرۆزن 2 ژمارەیی پێوانەیی شکاند

خەندان لايف

بەشی دوەمی فیلمی فرۆزن تەنها بە هەفتەی یەکەمی نمایشی توانی ریکۆردی زۆرترین داهاتی فیلمی ئەنیمەیشنی بشکێنێت.

19ی ئەم مانگە فیلمی فرۆزن 2 بۆ یەکەمینجار لە سینەماکانی جیهان بەخشکرا، تەنها لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا توانی بە کۆکردنەوەی 358 ملیۆن دۆلار ریکۆردی فیلمی "تۆی ستۆری" بشکێنێت، کە لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا تەنها 241 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

هاوکات توانی ریکۆردی بەشی یەکەمی فیلمەکە خۆی بشکێنێت، کە بەشی یەکەمی فیلمەکە لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا 110 ملیۆن دۆلار داهاتی بو، چاوەروانی لێدەکرێت ببێت بە خاوەنی زۆرترین داهاتی فیلمی ئەنیمەیشنی.

فیلمی فرۆزن باس لە دو خوشک دەکات بە ناوی ئێڵسا و ئانا، کە چەند سەرکێشیەک ئەنجام دەدەن دور لە شانشینی ئارێندڵ، لەگەڵ هاوڕێکانیان بە ناوی ئۆلاف، کریستۆڤ، سڤین، بودجەی تەرخانکراو بۆ فیلمەکە 33 ملیۆن دۆلارە، چیرۆکی فیلمەکە و کاری دەرهێنانی لەلایەن کریس بەک و جێنیفەر لی ئەنجامدراوە.

ئه‌م بابه‌ته 5096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP