لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 26ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ کەمێک هەست بە ماندوێتی دەکەیت بەهۆی ئەو کێشانەی لە ژیانی تایبەتیتدا روبەڕوت بوەتەوە، زۆری سترێس کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت، لەهەر بارودۆخێکدا بێت گرنگی بە تەندروستیت بدە و بە هێمنی هەڵسوکەوت بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک کێشەت هەیە بەهۆی ڵێکتێنەگەیشتنتان، هەوڵ بدە زیاتر لە بەرامبەرەکەت تێبگەیت.

گا 20\4 - 20\5 
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانیت چونکە هەندێک لە کارەکانت بەو شێوەیە نەبون کە تۆ دەتەوێت، بەڵام هەوڵبدە لەبیری بکەیت و دوبارە بە شێوازێکی نوێ هەوڵبدەیتەوە، کەسانی چواردەورت پەستانێکی زۆرت دەخەنە سەر، هەوڵبدە خۆت خاوەن بڕیاری خۆت بیت، زیاتر وریای وشەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەگەر کەمێک زیاتر بە ژیرانە مامەڵە بکەیت هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن لەلایەنی کۆمەڵایەتەوە، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بڕیار دەربارەی داهاتوت بدەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، پێویست دەکات زیاتر چاوەرێ بکەیت، چەند هەواڵێکی خۆت پێدەگات وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکیەت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بیرۆکەی زۆر باشت بۆ دێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، هەوڵبدە زیاتر ورد بیت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ئەنجام نەدەیت، ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باشە بۆت لەلایەنی سۆزداریەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمرۆ کەمێک نیگەرانی پیشەکەت دەبیت چونکە ناتوانیت ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم چەند رۆژە بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوەیت، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر نا ئارامی دەرونت هەیە، باشترە زیاتر خۆت هێمن بکەیتەوە، متمانە بەخۆبونت لەلایەنی پیشەییەوە وادەکات هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێیت، زیاتر گرنگی بە پەیوەندیە کۆمه‌لایەتیەکانت بدە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵبدە ئەمڕۆ ئەو ئەرکانەی بەسەرتدا کەڵەکە بونە لەکاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، کەسانی زیاتر دەبینیت و پێیان ئاشنا دەبیت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ فراوانبونی بازنەی کۆمه‌ڵایەتیت، خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکەت، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشتر بون دەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
جیاوازی لە نێوان تۆ و کەسە نزیکەکانت رەنگە کەمێک هەستەکانت ئازار بدات، بەڵام پێویستە زیاتر بەسەر خۆتدا زاڵ ببیت، لەسەر هه‌ڵسەنگاندنی کەسانی چواردەورت بڕیار لەسەر خۆت مەدە، زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت، هەوڵبدە هەمو کێشەکانت چارەسەر بکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیتان.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەگەڵ کارەکەتدا ئاسودەیت و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، کارەکانت بەوپلانە دەڕوات بەڕێوە کە داتنابو، هەوڵبدە ئاراستەی پیشەکەت ون نەکەیت و دڵنیابیتەوە لە چ شتێکدا شارەزایت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، کێشە تایبەتیەکانت چارەسەر دەبن و بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، ئەمڕۆ ئاگاداری تەندروستیت بە.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک کێشەی خێزانیت هەیە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی بەردەوام سەرقاڵی بیرکردنەوە بیت، کات بە شتی بێسودەوە بەسەر مەبە، هەوڵبدە بیر لە پرۆژەی نوێ بکەیتەوە پلانی بۆ دابنێیت، پەیوەندی خۆشەویستیت لە ئێستادا زۆر باشە، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە.

گیسک 22\12 - 19\1
دەتەوێت هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت بەڵام بەهۆی سەرقاڵیتەوە کاتت نیە، هەوڵبدە سود لە وەرزشی یۆگا بینە بۆ ئەوە پشو بە دەرونت بدەیت، بەهۆی سەرقاڵیت لەلایەنی پیشەییەوە کاتی تەواوت بۆ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت تەرخان نەکردوە، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگریت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ هەندێک سەخت دەبێت بۆت، پێویستە زیاتر وریابیت، بچوکترین کێشە دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە سترێس بکەیت، لە هەر بڕیارێک دوربکەوەرەوە کە پەیوەست بیت بە ژیانی تایبەتیتەوە، رەنگە توشی کێشە ببیت، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەرە، ئاگادار بە ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی تایبەت دەبێت لە ژیانت، دەتوانیت هەمو قسەکانی دڵت بۆ ئەو کەسە بڵێیت کە ماوەیەکی زۆرە دەتەوێت بیڵێیت، هەمو ئەو وه‌ڵامانەی ئەمرۆ وەری دەگریت لە سودی تۆدایە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە دڵۆشی بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن، رەنگە ئەمرۆ کاتی تەواوت نەبێت بۆ ئەوەی پشو وەربگریت بەڵام هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP