لە سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستی ئەم وشانە بەخۆشەویستەکەت مەڵی

خەندان لایف

کاتێک لە سەرەتای پەیوەندی خۆشەویستیدایت، پێویست دەکات بە وریایی مامەڵە بکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەرگیز پەلە نەکەیت بۆ ئەوەی قسە دەربارەی چەند شتێک بکەیت و چەند وشەیەکی بەرامبەر بەکاربهێنیت، ماڵپەری shape ئەو وشانەی بڵاوکردوەتەوە باشترە بە نامە بە خۆشەویستەکەتی نەڵێیت.

 

یەکەم: دەمەوێت رۆژێکی دیکەی وەک ئەمرۆ پێکەوە بەسەر بەرین
ئەگەر لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتتان پێکەوە بەسەربرد، دوبارە داوا چونە دەرەوەی لێمەکەرەوە بە زویی، ئاساییە بڵێیت ئەمرۆ کاتێکی خۆشم بەسەر برد، بەڵام داواکردنی ئەوەی دوبارە یەکتر ببیننەوە بە زویی کارێکی هەڵەیە.

دوەم: خێزانەکەم ببینە
کاتێک پەیوەندی خۆشەویستی دادەنێیت، بە زویی داوای ئەوەی لێمەکە خێزانەکەت بناسێت، باشترە زیاتر کاتی لەگەڵدا بەسەر بەریت بۆ ئەوەی باشتر ئاشنای ببیت و بەرامبەرەکەشت خۆی ئامادە بکات بۆ بینینی خێزانەکەت.

سێیەم: لە کوێ بویت
لە سەرەتادا پرسیارکردن دەربارەی ئەمە وەکو ئەوە وایە هەوڵبدەیت بەرامبەرەکەت کۆنترۆڵ بکەیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەیەکتر دوربکەونەوە.

چوارەم: بیرم لێدەکردیتەوە
بە تایبەتی خانمان دەبێت لە بەکارهێنانی ئەم وشەیەدا زیاتر ئاگادار بن، ئەگەر لەسەرەتای پەیوەندی خۆشەویستیەوە بەو شێوەیە خۆشەویستی دەرببڕیت ئەوا بەرامبەرەکەت هەست بە ترس دەکات.

پێنجەم: ئێستا چی دەکەیت (ناردنی ئەو وشەیە لە کاتی شەودا)
باشترە لە سەرەتای پەیوەندیەکانتان سنوری بەرامبەرەکەت نەبەزێنیت بە ناردنی ئەم وشەیە، چونکە وێنای تۆ لە چاوی بەرامبەرەکەتدا دەگۆڕێت.

ئه‌م بابه‌ته 35862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP