بە وێنە و ڤیدیۆ؛ بەهۆی جانتاکەی دەستیەوە سەرنجی هەموانی راکێشا


خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی لیزۆ، بەهۆی بچوکی جانتاکەیەوە سەرنجی تەواوی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی راکێشا.

شەوی رابردو ئاهەنگی خەڵاتی میوزیکی ئەمریکا "ئاما" بەڕێوە چو تیایدا چەندین گۆرانیبێژ بەشداریان کردبو، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆرانی و باشترین ئەلبوم، لەماوەی 10 ساڵی رابردودا.

ئەوەی کە زیاتر لە هەر شتێک سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشا، جانتاکەی دەستی خانمە گۆرانیبێژ لیزۆ بو، کە بە بجوکترین جانتای جیهان دادەنرێت.

مێلیسا ڤیڤیان، ناسراو بە لیزۆ، لەدایکبوی ساڵی 1988، یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی جیهان، لە ساڵی 2010 دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی شەش ئەلبومی گۆرانیە.

ئه‌م بابه‌ته 32883 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP