مەترسی لەسەر ژیانی نیوەی گوێدرێژەکانی جیهان هەیە


خەندان لایف

زیاتر لە نیوەی گویدرێژەکانی جیهان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچوندان بەهۆی ئەو دەرمانە پزیشکیەکی لە وڵاتی چین بەرهەم دەهێندرێت.

لە پێستی گوێدرێژدا ماددەی جیلاتینی تێدایە کە چینیەکان بۆ دەرمانێکی پزیشکی بەکاریدەهێنن بە ناوی ejiao، ، بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی لەرێگەی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ دەبێت، بە پێی راپۆرتێکی دەیلی مەیلی بریتانی ساڵانە پێنج ملیۆن گوێدرێژ بۆ ئەم مەبەستە بەکار دەهێندرێن.

هەروەها لە ساڵی 1992 تا ئەمرۆ رێژەی گوێدرێژەکانی چین %76 کەمی کردوە، کە ئەمەش وادەکات چین گوێدرێژی زیاتر لە ئەفریقای باشور و ئاسیا هاوردە بکات.

بە پێی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی BBC لە ئێستادا 44 ملیۆن گوێدرێژ لە جیهاندا هەیە، کە چین ساڵانە پێنج ملیۆنیان لەناو دەبات، ئەگەر بەم رێژەیە بەردەوام بێت مەترسی لەسەر لەناوچونی ئەم گیاندرارە دروست دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 4563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP