پەیامی نەڤید زەردی دەربارەی هەڵمەتی نوێکردنەوەی پۆستە کۆنەکانی فەیسبوک

خەندان لایف

ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتی نوێکردنەوەی وێنە کۆنەکان لەلایەن بەکارهێنەرانی فەیسبوکەوە دەستی پێکردوە، وێنە کۆنەکان نوێ دەکەنەوە، هونەرمەندانیش لەم هه‌ڵمەتە بەدور نین، بەشێک زۆر لە هەواداران وێنەی هونەرمەندەکان نوێ دەکەنەوە.

نەڤید زەردی کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنانی فەیسبوک وێنەکانی رابردویان نوێ دەکردەوە، دەربارەی ئەم هەڵمەتە دەڵێت "من لە ڕابردوی خۆم ھەڵنایەم و شانازی پێوە دەکەم و لەو بڕوایە دام کە ڕابردو ئێستا و داھاتوی ئینسان دروست دەکات، سروشت ئەوەمان نیشان دەدات کە ھەمو مرۆڤێک لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی نوێتر دەڕوا و ژیان لە یەک شوێن نامێنێتەوە"

وتیشی "من ئەو ھەڵمەتەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھەیە پێم شتێکی جوانە کە لەبیرمان دێنێتەوە کە لەکوێوە دەستمان پێکردوە و بەرەو کوێ دەڕۆین، چۆنمان دەست پێکردوە و ئێستا لە کوێین".

ئەوەشی خستەڕو "من ڕابردوی خۆم لەبیرنەچوەتەوە و لە کۆمێنت دا وێنە دە ساڵ پێشم بۆ دادەنێن و دەڵێن تۆ ئاوا بوی، بەڵێ ڕاستە من ئاوا بوم و ئێستاش ئاوام، نە ئەوەم پێناشیرینە نە ئێستای نەویدم لە ئەو کات پێ گرێنگترە، تەنانەت ئەو رۆژانەی ڕابردوم زۆر خۆشتر دەوێ لەبەر ئەوەی کە ئەگەر ئەو رۆژانە نەبونایە ئێستام دروست نەدەبون".

ئه‌م بابه‌ته 12649 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP