بەشێوەیەکی جیاواز پەیامی خۆی بڵاوکردەوە لە رۆژی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

خەندان لایف

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە شێوەیەکی جیاواز پەیامی خۆی رۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دو وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "پیاو بە توندوتیژی دژی ژنان راگرە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە له‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1999 رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، به‌ گوێره‌ی بڕیاری ( 134-54) 25ی تشرینی دوه‌می وه‌ك رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكرد، لەو چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر هەڵمەتێکی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی لە هەرێمی راگەیاند.

ئه‌م بابه‌ته 9051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP