لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4 
سەرکەوتن لە کارەکەت پەیوەندی بە شێوازی کار و مامەڵەی هاوپیشەکانتەوە هەیە، هەرگیز لە چیرۆکی سۆزداری شکستخواردو مەترسە، متمانەت بەخۆت هەبێت، تەندروستی دەرونیت فەرامۆش مەکە و زیاتر بایەخ بە ئارامی بدە.

گا 20\4 - 20\5 
بەهۆی تواناکانی خۆتەوە و پێشکەشکردنی کاری باش، بەرپرسانت وەسف دەکەن، خۆشەویستەکەت هەستەکانی خۆیت بۆ دەردەبڕێت و کاتێکی رۆمانسی پێکەوە بەسەردەبەن، سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ جەستەت پەیڕەوبکە.

دوانە 21\5 - 20\6
خۆتمەدە بەدەست کێشەکانەوە، پێویستە بزانیت چۆن رەفتاری لەگەڵدا دەکەیت، بۆ ئەوەی رزگاربێت، کاتی ئەوە هاتوە پەیوەندیت چالاک بکەیتەوە و گۆڕانکاری دروست بکەیت، ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت هەیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەوڵێکی باش بدە بە تواناکانی خۆت روبەروی کێشەکانی کارەکەت ببیتەوە، لایەنی سۆزداری راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانت و بیرکردنەوەت هەیە، راهێنانی وەرزشی لەیادمەکە.

شێر 23\7 - 22\8
سود لە ئەزمونی رابردو ببینە و کارەکانت بەشێوەیەکی یەکسان دابەش بکە، لێبوردەیی بەردەوام بەرامبەر خۆشەویستەکەت بەهۆی راستگۆییتەوەیە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندیتان، بایەخدان بە وەرزش تەندروستییەکی باش پێدەبەخشێت.

فەریک 23\8 - 22\9
پێویستە بزانیت چۆن رەفتاردەکەیت لە شوێنی کارەکەت، بۆ ئەوەی متمانە لە دەست نەدەیت، باشترین رێگا بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەلایەنی سۆزدارییەوە راستگۆییە، ئاگاداری زۆر خواردنی گۆشت بە، خواردنی تەندروست هەڵبژێرە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەرگیز بەپەلە بڕیارمەدە، باشترە پێش هەر هەنگاوێک بە باشی لێکۆڵینەوەی بکەیت، لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە بەبێ ئەوەی گوێی بۆ نەگریت و تێگەیشتن نەبێت بەرامبەر رەفتارەکانی، توڕەیی زۆر یان بە تەندروستیت دەگەیەنێت و توشی دڵەڕاوکێت دەکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەوڵبدە لەو هۆکارانەی روبەڕوی کێشەت دەکاتەوە لە کارەکەت خۆتبەدوربگرە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نییە و بەدوای رێگایەکی گونجاودا بگەڕێ بۆ ئەوەی چارەسەری بکەیت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
بە کارەکانت بەرپرسی کارەکەت سەرسام دەکەیت، بەڵام باشترە رێکخراوبیت، هەمیشە پشتیوانی سەرەکی خۆشەویستەکەت بە لەهەمو قۆناغێکدا، باشترە پشکنین پزیشکی لەیادنەکەیت، بۆ دڵنیابون لە تەندروستیت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەمیشە بەدوای چانسی باشتردا بگەڕێ و کارەکانت بەرەوپێش بەرە، کەسێکی بەسۆز و میهرەبانیت، بەڵام هەستەکانت دەشاریتەوە لەلایەنی سۆزدارییەوە، گەشتکردن لەگەڵ ئازیزانت وادەکات بەختەوەربیت.

 

سەتڵ 20\1 - 18\2
هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان پیشەکەت و ژیانی تایبەتیتدا، لەم کاتەدا زۆری گرنگیدان بە پیشەکەت لە خێزانەکەتی دورخستوەتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکانت لاواز ببن، لەگه‌ڵ ئەوانەشدا ئەمرۆ رۆژێکی باشت دەبێت، زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەست لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت.

 

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەژیانی سۆزداریتدا بەم شێوازە هەست بە دڵخۆشی تەواو دەکەیت، خۆشەویستی و پاڵپشتی تەواوت بۆ دەخرێتەڕو لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، باشترە کێشەکانت بە تەنیا چارەسەر نەکەیت و هاوکاری لە کەسانی دیکە وەربگریت، بەم شێوازە ئاسانتر کۆتایی بە کێشەکانت دێت، تەندروستیت باشە لە ئێستادا.

ئه‌م بابه‌ته 58885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP