خانمە گۆرانیبێژێکی کۆری بەمردویی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە


خەندان لایف

گۆ ھارا، کە یەکێک بو لە خانمە گۆرانیبێژە ناسراوەکان، یەکێکبو لە ئەندامی گروپی Kara، ئێوارەی ئەمڕۆ بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

پۆلیسی کۆریا رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ خانمە گۆرانیبێژ گۆ ھارا، له‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە و ھۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنابێت.

مردنی گۆ ھارا بە مانگێک لە دوای خۆکوشتنی خانمە گۆرانیبێژ سولی دێت، کە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، لەدوای مردنی سولی، گۆ ھارا پەیامی خۆی بۆ سولی بڵاوکردەوە ھاوخەمی خۆی بۆ مردنی ھاوڕێکەی دەربڕی.

وڵاتی کۆریای باشور یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی خۆ کوشتنی تێدایە، کە زۆرینەیان تەمەنیان کەمتر لە 40 ساڵە.

گۆ ھارا، لەدایکبوی ساڵی 1991، ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ ئەندامی گروپی کارا بو، لە ساڵی 2015 لە گروپەکەی جیابوەوە و بەردەوام بو لەسەر کارە ھونەریەکانی، بەشداری چەندین فیلم و درامای کردوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 15462 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP