ئەو درۆیانەی لەگەڵ خۆتدا دەیکەیت لە ژیانی هاوسەرگیریدا

خەندان لایف

کاتێک دەکەویتە داوی خۆشەویستی کەسێکەوە، هەرگیز ناتەوێت رەفتارێکی ناپەسەند لە بەرامبەرەکەت ببینیت، کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زۆر جار درۆ لەگەڵ خۆتدا بکەیت، بەڵام لە ژیانی سۆزداریتدا پێویست دەکات راستیەکان وەکو خۆی ببینیت، بۆیە کاتێک دەکەویتە کێشەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و شەڕ رودەدات ئەم درۆیانە لەگەڵ خۆتدا مەکە.

یەکەم: جارێکی تر لێم نادات

ئاساییە لەگەڵ هاوسەرەکەت ناکۆکیتان ببێت هەندێک کات شەڕ بکەن، بەڵام کاتێک هاوسەرەکەت لێت دەدات، دەبێت ئەوە بزانیت کە چیتر ئەو کەسێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی لای بمێنیتەوە.

دوەم: ئەو سەرقاڵە
دەبێت ئەوە بزاینت هیچ کەسێک هێندە سەقاڵ نیە بۆ ئەوەی تۆ فەرامۆش بکات و گرنگیت پێنەدات، بۆیە کاتێک هاوسەرەکەت پشت گوێت دەخات هۆکارەکەی سەرقاڵی نیە.

سێیەم: ئەم دۆخە کاتیە
کاتێک هاوسەرەکەت شەر دەکات وشەی نەشیاوت بەرامبەر بەکاردەهێنیت، هەرگیز بە خۆت مەڵی توڕەیە بۆیە بەو شێوەیەیە، دەبێت ئەو راستیە بزانیت گەر بەراستی خۆشەویستی بەرامبەرت هەبێت وشەی نەشیاو بەکارناهێنێت.

چوارەم: خیانەتم لێناکاتەوە
کاتێک هاوسەرەکەت خیانەتت لێدەکات، هەرگیز بە سادەیی بە هەمان شێوەی رابردو رەفتاری لەگەڵدا مەکە، چونکە ئەگەری دوبار کردنەوەی زۆرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 20615 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP