شێوازی دروستکردنی گەزۆ


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
دو کوپ شەکر
یەک کوپ هەنگوین
یەک ڤانێلا
یەک کەوچکی بچوک هێلی کوتراو
یەک کوپ شەکر سیرۆپ یان زەرات
دو سپێنەی هێلکە
گوێز یان بادەم یان فستق بە پێی ئارەزو

شێوازی دروستکردنی:
- شەکر، هەنگوین، ڤانێلا و هێل و شەکری سیرۆپەکە بکەرە ناو مەنجەڵێک و بۆ ماوەی سێ خولەک.
-  لەسەر ئاگردایبنێ تا خاو دەبێتەوە و دێتە کوڵ. 
- پاشان سپێنەی هێلکەکە بخەرە ناو خەڵاتی کارەبایی تا وەکو کرێمی لێدێت.
- دواتر گیراوەی شەکرەکە بکە بەسەردا، بۆ ماوەیەک بیهێڵەرەوە.
- پاشان فستق یان بادەم و گوێزەکەی تێبکە  و لەسەر سینییەکی ئارداوی دایبنێ.
- بیکەرە  ناو ساردکەرەوەوە تا رۆژی دواتر دەتوانین بە ئارەزوی خۆت بیبڕیت و ئاردی زیاتری دەکەین بە سەردا و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 19854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP