ئەم ستایلانە باڵات بەرزتر دەردەخات

خەندان لایف

مەرج نیە تەنها بە باڵایەکی بەرزت هەبێت بۆ ئەوەی بەرزتر لە باڵای خۆت دەربکەویت، دەکرێت بە ستایلی جلوبەرگەکەت وابکەیت باڵات بەرزتر دەربکەوێت، دەتوانیت سود لەم بیرۆکانە وەربگریت.

یەکەم: ئەو پێڵاوانەی پێشەکەیان درێژە قاچەکان کورتتر دەردەخەن، زیاتر ئەو پێڵاوانە بەکاربهێنە کە پێشەکەیان خڕە.

دوەم: پانتۆڵی کورت قاچت کورتتر دەردەخات، زیاتر گرنگی بەو پانتۆڵانە بدە کە درێژن.

سێیەم: تیشێرتەکەت بخەرە ناو پانتۆڵەوە، بەم شێوەیە زیاتر بەرزتر دەردەکەویت.

چوارەم: ئەو جلانە هەڵبژێرە کە هێڵی ستونی تێدایە.

پێنجەم: ئەو جلانە بپۆشە کە کەمەرت دەردەخات.

شەشەم: یەک رەنگی جل بەکاربهێنە، بەڵام وریابە لەوەی تۆناتی جیاوازی یەک رەنگ بەکاربهێنیت.

حەوتەم: پانتۆڵی سترێجی زیاتر باڵا بەرز دەردەخات، بەتایبەتی ئەگەر رەنگی تۆخ بێت.

هەشتەم: پێڵاوی بەرز لەپێبکە، بۆ ئەوەی زیاتر باڵات بەرزتر دەربخات.

نۆیەم: ئەو رەنگی پێڵاوانە هەڵبژێرە کە لە رەنگی جلەکەتن، بەم شێوەیە وەکو تەواوکەری جلەکەت دەردەکەوێت، زیاتر بەرز دەردەکەویت.

دەیەم: تەتورە زیاتر باڵا بەرزتر دەردەخات.

 

ئه‌م بابه‌ته 47936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP