بۆ خانمان.. ئەم پیشانە تەندروستی دڵ دەخاتە مەترسیەوە


خەندان لایف

بێگومان چەند زانیاریەکت پێگەیشتوە دەربارەی ئەوەی چەند شتێک هەن کە تەندروستی دڵت دەخەنە مەترسیەوە، وەکو سیستمی خۆراکی نا تەندروسیت، کەمی جوڵە و وەرزش کردن، هەروەها جگەرەکێشان، بەڵام ئەمانە تەنیا هۆکار نیت بۆ ئەوەی تەندروستی دلت بخەنە مەترسیەوە.

لە نوێترین تویژینەوەدا دەرکەوتوە کە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان جۆری پیشە و نەخۆشی دڵ و گیرانی بۆریەکانی خوێن.

ئەو توێژینەوەیە کە چەند توێژەرێکی ژاپۆنی ئەنجامیان داوە، بۆیان دەرکەوت خەڵک لەشوێنی کارکردن مەترسی نەخۆشی دڵیان زیاترە، هەربۆیە تاقیکردنەوەیان لەسەر 65 هەزار ئافرەت ئەنجامدا، کە تەمەنیان لە 63 ساڵ کەمتربو، دەرکەوت %13 ئەو خانمانە تەندروستی دڵیان لاوازە.

ئەو خانمانی لە کاری کۆمه‌ڵایەتیتدا کاردەکەن وەکو مامۆستا و توێژەری کۆمه‌ڵایەتی و فەرمانبەر،  رێژەی توشبونیان %36 بو، ئەو خانمانەی لە فرۆشگاکان کاردەکەن  رێژەی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ %33 بو.

وەهەروەها ئەو خانمانەی پیشەکەیان پزیشکی دەرونیە یان پەرستارن مەترسی توشبونیان %16، هەروەها ئەو خانمانەی وەکو نوێنەری فرۆشتن کاردەکەن مەترسی توشبونیان %11، ئەو کەسانەی وەکو بەرێوبەر یان یاریدەدەری بەڕێوبەر کاردەکەن مەترسیان %11 کەمترە.

ئه‌م بابه‌ته 17067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP