بە بڕی 366 هەزار دۆلار دزیان لێدەکرێت

خەندان لایف

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیس، خانمە گۆرانیبێژ ئیگی ئەزالیا و هاوڕێ کوڕەکەی بە ناوی پلەیبۆی کارتی، کاتێک لەماڵبونە، چەند گەوهەرێکیان بە بەهای 366 هەزار دۆلار لە ماڵەکەیان دزراوە لە ئەتلانت.

ئیگی ئەزالیا بە پۆلیسی راگەیاند کە ئەڵقەیەکی ئەڵماسی دزراوە بەهاکەی 70 هەزار دۆلاربوە، هەروەها کاتژمێرێکی دەست کە بەهاکەی 57 هەزار دۆلار بوە، لەگەڵ ئەڵقەیەکی هاوسەرگیری.

ئیگی باس لە روداوەکە دەکات و دەڵیت کە چەند رۆژێک پێش ئەوە لە ماڵەکەم گوێم لە دەنگی پێی کەسێک بوە لە قاتی سەرەوە، بەڵام چونکە ئەو رۆژە باران بو، پێم وابو هاوڕێ کوڕەکەمە و وامزانی ئەو دەرگاکانی بە کراوەیی جێهیشتوە دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە.

دوای دو رۆژ ئیگی و خۆشەویستەکەی بانگی پۆلیسیان کردوە کە زایویانە هەندێک لە گەوهەرەکانیان دیارنەماوە، کاتێک لە کامێرای چاودێری تەماشایان کردوە، کەسێک بوە کە دەموچاوی داپۆشیوە و دەستکێشی لەدەست کردوە، دزی کردوە و دوای هەشت دەقە ماڵەکەی جێهیشتوە.

ئه‌م بابه‌ته 5402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP