روسیا بەشداری لە کێبرکێی شاجوانی جیهان ناکات

خەندان لایف

لە رێورەسمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی جیهان، شوێنی تایبەت بۆ کاندیدی شاجوانی روسیا دانرابو، بەڵام شاجوانی روسیا ئامادە نابێت.

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی روسیا، بەڕێوبەر و رێکخەری مەراسیمی شاجوانی جیهان رایگەیاند کە ئالینا، شاجوانی روسیا بەشداری مەراسیمی شاجوانی جیهان ناکات و ئامادەی مەراسیمەکە نابێت.

هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە بەڕێوەچونی مەراسیمی شاجوانی لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر راگەیەندرا، کەمتر لە دومانگ پێش بەڕێوەچونی مەراسیمەکە، کە ئەمەش کاتێکی کەم دەبێت بۆ ئەوەی شاجوانی روسیا خۆی ئامادە بکات، هەروەها وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا لەم کاتەدا ئاسان نابێت.

لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتەکان دو بەشداربویان وەکو نوێنەری شاجوان دەنارد، بەڵام روسای تەنها ئالینای هەڵبژاردبو، کە بەهۆی درەنگ راگەیاندنی وادەی بەڕێوەچونی مەراسیمەکە نەیتوانی بەشداری بکات.

ئه‌م بابه‌ته 6427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP