ژیانی مایکڵ جاکسن دەکرێتە فیلم

خەندان لایف

دوای تێپەڕبونی 10 ساڵ بەسەر مردنی مایکڵ جاکسن، پاشای پۆپ، هۆلیوود فیلمێک لەسەر ژیانی بەرهەم دەهێنێت.

بە پێی راپۆرتێکی میدیایی دێدلاید، ئەم فیلمە لەلایەن بۆهیمیان راپسۆدی، بەرهەم دەهێندرێت، فیلمەکە تەواوی ژیانی مایکڵ جاکسن لە خۆدەگرێت، لەگەڵ راستی ئەو دەگۆیانەی کە دەوترا دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر منداڵان.

هەروەها بە گوێژەی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، فیلمەکە وەکو گەشتێک وایە لە ژیانی مایکڵدا لە منداڵیەوە بۆ گەورەبون و مردنی بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی دەرمان.

لە راپۆرتەکەی دێدلایندا هاتوە کە هێشتا ئەو کەسانەی بەشداری لە فیلمەکە دەکەن ئاشکرا نەکراون، تەنانەت ئەو ستۆدیۆیەی فیلمەکەی لێبەرهەم دەهێندرێت دیارینەکراوە.

ئه‌م بابه‌ته 3746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP