لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 24ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4 
ئەمرۆ بۆ تۆ وەکو تاقیکردنەوە وادەبێت، جوڵە و رەفتارەکانت لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە چاودێری دەکرێت، باشترە بە وریایی هه‌ڵسوکەوت بکەیت، کات بەفیڕۆ مەدە لەو شتانە کە سودت پێناگەیەنن، هەوڵبدە ئامانجەکانی ژیانت رونتر دابنێیت بۆ ئەوەی هەوڵیان بۆ بدەیت، ئەمڕۆ بە تەواوی وزەیەکی زۆرت هەیە و ئامادەیت بۆ ئەنجامدانی هەمو کارێک، سود لە وزەکانت وەربگرە.

گا 20\4 - 20\5 
زیاتر خۆشەویستی خۆت بۆ چواردەورەکەت دەرببڕە لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت، ئەگەرچی کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت بەڵام باشترە زیاتر هەوڵبدەیت لەلایەنی پیشەییەوە چونکە سەرکەوتنت زۆری نەماوە، لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشیت، هیچ کەسێک ناتوانێت لە خۆشەویستەکەتت دوربخاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەندیتان بەهێز ببێت.

دوانە 21\5 - 20\6
رەنگە لە خێزانەکەتدا هەندێک کێشەی بچوک دروست بێت کە ببێتە هۆی نیگەرانیت، باشترە لەبری خەم خواردن بیر لە چارەسەرێک بکەیتەوە بۆکێشەکانت، ئەمرۆ بە تەواوی خۆت ئامادەکردوە بۆ ئەوەی چەند پلانێک جێبەجێ بکەیت کە داتناوە، سەرکەوتو دەبیت ئەگەر زیاتر بە وریایی هەڵسوکەوت بکەیت لەلایەنی پیشەییەوە، نیگەرانی تەندروستیت مەبە هەمو شتێک ئاساییە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر خۆش دەبێت بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت زیاتر هەست بەئاسودەیی دەکەن لەگەڵ یەکتردا، ئەگەر بیر لە پلانێک دەکەیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە ئەوا ئێستا دەرفەتێکی گونجاوە و خێزانەکەت بە تەواوی پاڵپشتیت دەکەن، رێگەمەدە زۆری ئەرکەکانت وابکات خۆت فەرامۆش بکەیت، ئەمرۆ تەندروستی گەدەت باش دەبێت ئەگەر زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەگەر هەمو هەوڵێک بۆ ئەوە بوە کەسانی دیکە دڵخۆش بکەیت ئەوا پێویستە لەو رەفتارەت دوربکەویتەوە، کات بۆ خۆشی خۆت تەرخان بکە و تەنها سەرنجت لەسەر کەسانی دیکە نەبێت، لەلایەنی سۆزداریەوە متمانە بە خۆشەویستەکەت بکە و رێگە مەدە وشەی کەسانی دیکە کاربکاتە سەر پەیوەندیەکانتان، بە هێمنی بمێنەرەوە لە پێناو ئاسودەیی و ئارامی دەرونت.

فەریک 23\8 - 22\9
تەندروستیت رەنگە بەرەو خراپتر بڕوات، زیاتر وریای خۆراکەکانت بە و تەندروستیت فەرامۆش مەکە، ئەم چەند رۆژە ئەرکەکانی شەر شانت کەم دەبنەوە بۆیە کاتی ئەوەت دەبێت پشو وەربگریت، خۆشەویستەکەت بەهۆی سەرقاڵیەوە کاتی تەواوی نیە پێت ببەخشێت، هەوڵبدە لە بارودۆخەکەی تێبگەیت و نیگەران نەبیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت زۆر باشە و هەست بە دڵخۆشی و ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵیان، دوای ماوەیەکی زۆر دەتوانیت ئەو وشە نەوتراوانەی لە مێشکتدا هەبو بە راشکاوی دەریببڕیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ خاوەنکارەکەت هەست بە دڵخۆشی دەکات، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی لەبارەی پیشەکەتەوە هەتبو بیدرکێنیت، ئەو کێشە تەندروستیانەی هەتبو ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ هەست بە بەهێزی دەکەیت و دەتوانیت خۆت خاوەن بڕیاری خۆت بیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک گۆڕانکاری رودەدات بەڵام گۆڕانکاریەکان ئەرێنین بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناکات، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە بۆ ئەوەی خۆت لە سەرمابون یان هەر شتێکی لەو شێوەیە بپارێزیت، خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات بۆ هەر بڕیارێک کە دەیدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ دەتوانیت کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر بەریت، دەرفەتی ئەوەت دەبێت کەسانی نوێ بناسیت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەھێز بکەیت، نیگەران مەبە بۆ ئەو بەربەستانەی لەلایەنی پیشەییەوە دێنە سەر رێگات، بە ئاسایی لێیان بڕوانە و ئەزمونیان لێوەربگرە، ئەمرۆ دەتوانیت هەستەکانت راشکاوانە بۆ خۆشەویستەکەت دەرببڕیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ پێویست دەکات هێمن بیت بۆ ئەوەی ئەو کێشانەی روبەڕوت بونەتەوە چارەسەریان بکەیت، رەنگە هەندێک سترێست بۆ دروست بکات، بەڵام کاتیە، بیرکردنەوەی نەرێنی لە ئامانجەکانت دورتدەخاتەوە بۆیە بەسەر بیرکردنەوەکانتدا زاڵ ببە، پەیوەندی خۆشەویستیت زۆر بەهێزە لەلایەنی سۆزداریەوە، تەندروستیت زۆر باشە.

سەتڵ 22\12 - 19\1
ئەگەر بەبێ بیرکردنەوە پارەکانت خەرج بکەیت ئەوا کێشەت بۆ دروست دەبێت لەلایەنی داراییەوە، زیاتر وریابە و پلان دابنێ بۆ پێداویستی و خەرجیەکانت، ئەمرۆ کەمێک سترێست هەیە، دەکرێت قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت هۆکاربێت بۆ ئەوەی کەمتر هەست بە ستریس بکەیت، ئەمرۆ هەندێک کات بۆ پیاسەکردن لە دەرەوە بەسەر بەرە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ بە نیگەرانیەوە بەسەر مەبە، چیژ لە کاتەکانت وەربگرە، زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەیت کاتێک لەلایەن خێزان و خۆشەویستەکەتەو پاڵپشتی دەکرێیت، لەلایەنی پیشەییەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت تواناکانت دەربخەیت و سەرکەوتنت بەدەست بهێنیت، هەمو شتەکان بە شێوەیە دەبن کە پلانت بۆی داناوە، تەندروستیت لە ئێستادا باشە.

ئه‌م بابه‌ته 58246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP