چۆن روبەڕوی شکستەکانت ببیتەوە

خەندان لایف

کاتێک لە کارێکدا یان لە پەیوەندیەکدا شکست دەهێنیت، هەست بە بێهیوایی و خەمباری دەکەیت، بەڵام دەبێت بزاینت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت، بە شێوەیەک کە کاریگەری گەورە نەکاتە سەر ژیانت و روبەڕوی شکستی گەورەترت نەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویست دەکات روبەڕویان ببیتەوە.

یەکەم: بەرپرسیاریەتی بڕیارەکانت بگرە ئەستۆ.

دوەم: لە قسەی کەسانی چواردەورت مەترسە.

سێیەم: کات بە لۆمەکردنی کەسانی دیکەوە بەفیڕۆ مەدە، بە ئەرێنی دەربارەی کەسانی دیکە قسە بکە.

چوارەم: رێگەمەدە شکستەکانت لە ئامانج و خەونەکانت دوربخاتەوە.

پێنجەم: هۆکاری شکستەکەت دیاری بکە بۆ ئەوەی دوبارەی نەکەیتەوە.

شەشەم: بە وردی بیر لە ئەنجامی ئەو کارانە بکەرەوە کە ئەنجام دەدەیت.

حەوتەم: داوای یارمەتی لە کەسانی چواردەورت بکە، بەڵام بە تەواوی پشتیان پێ مەبەستە.

هەشتەم: لە هەڵەکانتەوە فێرببە، ئەزمونیان لێوەربگرە.

نۆیەم: ترست لە داهاتو نەبیت، هەنگاوەکانت چاو نەترسانە بنێ.

دەیەم: شەرم لە شکستەکانت مەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP