نمایشی ڤیکتۆریا سیکرێتی 2019 هەڵوەشایەوە

خەندان لایف

بە فەرمی هەڵوەشانەوەی نمایشی ڤیکتۆریاس سیکرێتی ئەمساڵ لەلایەن بەرێوبەری براندەکەوە راگەیەندرا.

بەڕێوبەری کۆمپانیای ڤیکتۆریاس سیکرێتی بەناوبانگ، دەنگۆی هه‌ڵوەشانەوەی نمایشی براندی ڤیکتۆریا سیکریتی پشتراست کردەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە دەیانەوێت پلانی خستنەبازاری کەلوپەلی براندەکەیان گەشەپێبدەن.

ئەمە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی رابردودا براندەکە زیانێکی زۆری کردن لە فرۆشتنی کاڵاکانیان، ئەمەش وایکرد کۆمپانیاکە بیر لە پلانێکی باشتر بکاتەوە.

براندی ڤیکۆریا سیکرێت لە ساڵی 1970 دروستبو، یەکێکە لە براندە بەناوبانگەکانی جیهان، لە ساڵی 1995 یەکەمین نمایشی کاڵاکانیان لە شۆوێکدا نمایش کرد، ساڵانە ملیۆنان کەس بینەریانن، چەندین خانمە مۆدێلی بەناوبانگ نمایشی کاڵاکانیان دەکەن.

ئه‌م بابه‌ته 5304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP