توێژینەوەیەک: هیچ پەیوەندیەک لە نێوان لەبارچونی منداڵ و خۆکوژی خانماندا نیە


خەندان لایف

لە توێژینەوەکی نوێدا دەرکەوتوە کە هیچ پەیوەندیەک نیە لە نێوان ئەوەی لەبارچونی منداڵ ببێتە هۆی ئەوەی خانمان پەنا بۆ خۆکوژی ببەن.

توێژەرەکان داتا و زانیاریەکانیان دەربارەی 520 هەزار دایک کۆکردەوە بۆ ماوەی 17 ساڵ، دەرکەوتن کە هیچ پەیوەندیەک نیە لە نێوان ئەوەی لەبارچونی منداڵ ببێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی خانمان کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەباربردنی منداڵ چەندین کێشەی تەندروستی بۆ دایک دروست دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی تێکچونی باری دەرونی، کە رەنگە تێکچونی باری تەندروستیەکەی وایلێبکات کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، کە ئەمەش رێژەیەکی کەمن.

هەروەها لە توێژینەوەدا دەرکەوت لە کۆی هەر هەزار دایکێک تەنها 2 دایک هەوڵی ئەوەیان داوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن، کە هۆکاری خۆکوشتیان پەیوەندی بە ناجێگیری باری دەرونی هەبوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP