ئەو زانیاریانەی لەبارەی جەڵتەی دڵەوە بە هەڵە پێمان وتراوە، راستیەکانیان چیە؟

خەندان لایف

جەڵتەی دڵ جەڵتەی دڵ حاڵەتێكە كتوپڕ رودەدات، كاتێك بۆرییەكانی دڵ بەهۆی مەینی خوێن یان گیرانی بەهۆی چەوریە دەگیرێت وخوێن ناچێت بۆ دڵ و دەمارەكە دەتەقێت، چەند زانیاریەک هەیە دەربارەی دڵ کە بە هەڵە پێمان وتراوە، پێویست دەکات راستیەکەی بزانیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت، تۆڕی هەواڵی cnn ئەو زانیاریە هەڵانە لەگەڵ راستیەکانیان دەخاتەڕو.

هەڵە: جەڵتەی دڵ تەنها لە کەسانی بە تەمەن رودەدات.
راستی: جەڵتەی دڵ لە هەمو کەسێک و هەمو تەمەنێک رودەدات.

 

هەڵە: گیرانی خوێنبەرەکان تاکە هۆکاری جەڵتەی دڵە.
راستی: جەڵتەی دڵ هەندێک جار رودەدات بەهۆی هەبونی نەخۆشی مایکرۆڤاسکیولەر، کە نەخۆشیەکی دڵە، کاریگەری لەسەر دیواری دڵ و ناوپۆشی ناوەکی دڵ دروست دەکات، دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

 

هەڵە: جەڵتەی دڵ رونادات بۆ ئەو کەسانەی کە تەندروستی باشیان هەیە و بەردەوام رێجیم دەکەن.
راستی: ئەم کەسانە تەنها لە جەڵتەی دڵ دوردەکەونەوە بەڵام بەو واتایە نایەت کە رونەدات، چونکە  لەپاڵ تەندروستی باش و رێجیم هۆکاری دیکە هەیە بۆ رودانی جەڵتەی دڵ.

 

هەڵە: نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە خانمان و پیاوان هاوشێوەن.
راستی: جیاوازی هەیە لە نێوان نیشانەکانی جەڵتەی دڵ لە پیاوان و خانماندا، پیاوان زیاتر هەست بە ئازار دەکەن لە سنگیاندا، بەڵام خانمان هەست بە ئازار دەکەن لە پشت و مل و شەویلگەکان، هەروەها توشی تەنگەنەفەسی دەبن.

 

هەڵە: شێوەی کەسەکە پەیوەندی بە جەڵتەی دڵەوە نیە.

راستی: جەڵتەی دڵ زیاتر ئەگەری رودانی هەیە لەو کەسانەی توشی نەخۆشی پیربونی پێشوەخت دەبن.

 

ئه‌م بابه‌ته 14252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP