کریس براون بۆ جاری دوەم دەبێت بە باوک

خەندان لایف

گۆرانیبێژ و راپەری ناسراوی ئەمریکی کریس براون بۆ دوەمین جار دەبێتەوە بە باوک.

کریس براون و ئامیکا هاریس لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیان نەماوە، به‌شێك له‌ میدیا جیهانیەکان دەنگۆی جیاوازیان لەبارەی دوگیانبونی هاریس بڵاوکردەوە، بەڵام کریس براون بە ئاشکراکردنی لەدایکبونی منداڵەکەی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

منداڵەکەی کریس و هاریس لە 20ی ئەم مانگە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کالیفۆرنیا لەدایک بو، کریس براون دەربارەی لەدایکبونی کوڕەکەی وتی "هەر بەیەکەم بینین خۆشم ویستیت".

کریس براونی تەمەن 28 ساڵ یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری میوزیکی پۆپ و راپی ئەمەریکا، کریس سەرەتا لە کەنیسەدا گۆرانی دەوت و لە ساڵی 2005دا یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنێکی دەستبەجێی بەدەستهێنا، ئەم هونەرمەندە چەندین خەڵاتی گرنگی جیهانی بردۆتەوە، کە دیارترینیان خەڵاتی گرامی-یە، خاوەنی کچێکە بە ناوی رۆیاڵیتی.

ئه‌م بابه‌ته 6467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP